هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / داعش 2500 تانك و زرێپۆشی لە عێراق بەدەستهێناوە

داعش 2500 تانك و زرێپۆشی لە عێراق بەدەستهێناوە

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، ڕایدەگەیەنێت: داعش دەستی بەسەر 2500 تانك و زرێپۆش و ئوتومبیلی سەربازیدا گرتوەو  جەختیش دەكاتەوە، سەرباری‌ هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر چەكدارانی داعش، بەڵام هێشتا توانای سەربازیی ئەو ڕێكخراوە، گەورەیە و مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر بەغدا.

ڕۆژنامەی وۆڵد تریبون، لە زاری ژنڕاڵ لوید ئۆستن، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا بڵاوی كردۆتەوە: لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵدا داعش دەستی بەسەر 2500 تانك و زرێپۆش و ئوتومبیلی سەربازیدا گرتوە كە زوربەیان دروستكراوی ئەمریكان، ئاماژە بەوەشدەكات، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان، ژمارەیەك لە تانكەكانی داعش تێكشكێنراون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا توانای سەربازیی داعش گەورەیەو مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر بەغدا.

بە وتەی ئۆستن: یەكێك لەو گرفتانەی سپای عێراق هەیەتی، بێتواناییەتی لە پاراستنی سنوورەكانی بەتایبەتیش سنوورەكانی نێوان عێراق و سوریە بووە، ئەمە جگە لەوەی مەشق و راهێنانی ئەو سپایەكارێكی سەختە بەتایبەتش پاش هەرەسهێنانی 5 فیرقەی سەربازیی سپای عێراق ئەو كارە دژوارتر بووەتەوە.

لەلایەكی ترەوە، ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆستی ئەمریكی بڵاوی كردوەتەوە: سەرباری ئەو دەستكەوتە سەربازییانەی بەم دواییە سپای عێراق بە پشتیوانیی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بەدەستیهێناوە، هێشتا لەباری بەرگریكردندایەو داعشیش یەك لەسەر سێی خاكی عێراقی‌ بەدەستەوەیە.

بابەتی هاوپۆل

کشتە شدن نمایندە سابق لردگان

وند سید علی حسینی زاده معروف به سید صفدر شاغل در اداره ارشاد و تبلیغات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.