چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بە وتەی ئەمریكا داعش 9 هەزار چەكداری بەرەو كۆبانی بەڕێ كردووە

بەپێی زانیاریی دام و دەزگا ئیتلاعاتیەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە لە رۆژی 15 ی مانگی رابردووەوە بۆ سەر كۆبانێ جوڵەیان پێكراوە نزیكەی 9 هەزار چەكدار دەبن.

جان كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ئاشكرایكردووە، لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا  لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان و دەوروبەری فڕۆكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان 500 مووشەكیان ئاراستەی بنكە و بارەگاكانی داعش كردوون.

هاوكات بەرپرسێكی پنتاگۆن كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاندووە، بەپێی داتاكانی دامەزراوە ئیتلاعاتیە نیزامیەكان زۆرتر لە 350 چەكداری داعش تەنیا بە هێرشی ئاسمانی لە كۆبانێ كوژراون. ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆری چەكداران بەدەست شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستی گەل YPG كوژراون.  بەڵام جۆن كێربی دەڵێت : “ئەم ستراتیژیەتە بۆ ئەوە نییە كە ئێمە چەند مووشەك بە چەند داعشەوە دەنێین” ، بەڵكو  ستراتیژیەتەكە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی داعش و تیرۆر لە ناوچەكەدا. هاوكات بەرپرسانی پنتاگۆن جەختدەكەنەوە كە هەوڵدەدەن زۆرترین داعش لە كۆبانێ بكوژن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.