پێنج شه‌ممه‌ 23 ئایار 2024

داعش سێ شارۆچكەیان كۆنترۆڵ كردووە

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژە بەوە دەكات داعش پەلاماری بەشێكی زۆری گوندەكانی پارێزگای ئەنباریان داوە و بەشێكیان كۆنترۆڵ كردوون، سپای عێراقیش فرۆكەی جەنگی بەكارهێناوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە یەكی خەزەڵوەر، چەكدارانی داعش هێرشێكی گەورەیان بۆ سەر شارۆچكەكانی ‘ البوهوی والفحیلات و زوبع’ ئەنجام داوە، چونكە ئەو سێ شارۆچكەیە لەژێر دەستی داعش نەبووە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمرۆ كۆنترۆڵیان كردوونەتەوە.
بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئەمنی لەبەغدا بۆ (باسنیوز)فرۆكەی عێراقی بەرەو ئاسامانی ئەنبار جوڵەپێكراوە، لە شەڕی زەمینیش هۆزەكانی ئەو ناوچەیە و سپای عێراق لە شەڕێكی سەختی لە دژی چەكدارانی داعش دان.

بەپێی قسەی ئەو سەرچاوە ئەو سێ شارۆچكەیە لەژێر دەستی سوپای عێراق بوون، بەڵام داعش ئامانجی لەو هێرشە گرتنەوەی هەر سێ شارۆچكەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.