یه‌ك شه‌ممه‌ 16 ئازار 2025

هەواڵ

تەقینەوەی مین لە سەوڵاوا قوربانیی بوونی 2 مێرمنداڵی لێكەوتەوە

بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیك ئاوایی “لەنگرێز” سەر بە شاری سەوڵاوا كوڕە مێرمنداڵێكی 13 ساڵە گیانی لەدەستدا و كوڕێكی 12 ساڵەش بریندار بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا

بە هۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی كاسبكارێكی دیكەی كورد لە سەر سنوورەكان گیانی لەدەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

قاسم سولەیمانی سەبارەت بە بارزانی پەیامیكێ بە یەكێتی و گۆڕان گەیاندووە

قاسم سولەیمانی بە هێرۆ ئیبر‌اهیم ئەحمەد و نەوشیروان مستەفای وتووە “لەو بڕوایەداین کە پێویستە مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە”. فەرماندەی هێزی قودس-ی سوپای پاسدارانی ئێران، کە چەند رۆژێک بە سەردان لەنێوان هەولێر و سلێمانی هاتوچۆی دەکرد، لەگەڵ سەرکردەکانی هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان و پارتی کۆبووەتەوە و هەڵوێستی دەوڵەتی ئێرانی سەبارەت بە کێشەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێڕاگەیاندوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

3 هاوڵاتیی كوردی دیكە لە نێو ریزەكانی داعش كوژران

سێ كەس لەو شەش هاووڵاتییە كوردەی خەڵكی سەلاسی باوەجانی كە چووبوونە نێو گرووپی توندڕەوی ئیسلامی داعش لە شەر و تێكهەڵچوونێكدا كوژران.

زۆرتر بخوێنەوە »

گەڕانەوەی سەدان هەزار خانەنشین كراو بۆ سەر كارەكانیان

بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی بژیوی ژیان لە ئێران، 900 هەزار خانەنشین كراو گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان.

زۆرتر بخوێنەوە »

تا ئێستا 350 هێكتار لە دارستانەكانی سنە لە ئاگردا سووتاون.

بە هۆی ئاگركەوتنەوە یەك لە دوای یەكەكانی ئەمساڵ لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سنە، هەتا ئێستا 350 هێكتاری دیكە لە لێڕەوا و دارستانەكانی ئەو پارێزگایە لە ئاگردا سووتاون.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماری كوژراوانی داعش لە ماوەی مانگی رابردوو بڵاو كرایەوە

كاربەدەستێكی هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكات لە ماوەی یەك مانگی رابردوو 784 كەس لە چەكدارانی داعش لە شاری موسڵ كوژراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 15 هەزار كەسی گیرۆدەی مادەی هۆشبەر لە ورمێ بوونی هەیە

بەرپرسی بێهزیستی پارێزگای ورمێ وتی: 15 هەزار 700 كەسی گیرۆدە بە مادەی هۆشبەر لەو پارێزگایە بوونی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران و چین هێشتاكە جڵەوداری رێژەی ئێعدام لە جیهاندان

بە پێی راپۆرتی رێكخراوێكی مافی مرۆڤی ئیتالیا لە ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە 3500 كەس لە 22 ولاتی جیهان ئێعدام كراون. لە ئێران لە ماوەی 6 مانگی رابردوو زیاتر لە 657 كەس لەسێدارە دراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

3 كاسبكاری دیكەی كورد بە دەستی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار بوون

بە هۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كاسبكارانی كورد، 3 كاسبكار بریندار بوون و 100 سەر لە ئاژەڵە بارهەڵگرەكانیشیان كوژران.

زۆرتر بخوێنەوە »

گرووپێكی شاخەوانیی بەسەر لووتكەی “شاخە گەورە”ی سەقز سەركەوتن

گرووپێكی شاخەوانیی لە شاری سەقز لە درێژەی چالاكیەكانی خۆیاندا ئەمجارە بەسەر لووتكەی “شاخە گەورە” سەركەوتن.

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ لایەنی كۆمەڵە راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە

سێ لایەنی كۆمەڵە بە ناوەكانی ” رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ_هێڵی یەكگرتنەوە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” كە ماوەیەكە پڕۆسەی یەكگرتنەوەیان دەستپێ كردووە و تا ئێستا چەندین راگەیەندراوی هاوبەشیان سەبارەت بە بابەت و رووداوە جیاجیاكان بڵاو كردووەتەوە، رۆژی رابردوو هەینی 9ی مانگی گەلاوێژ، راگەیەندراوێكی دیكەی هاوبەشیان سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییانەی دەوڵەتی توركیە بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاو كردووەتەوە و …

زۆرتر بخوێنەوە »

پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پلەی یەكەمی بێكاریی ئێرانیان هەیە

پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان واتە سنە ‌و لوڕستان دەیان ساڵە لە ئێران لە سەرووی لیستی بێكاری لەو وڵاتەدا جێ‌دەگرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەیان هەزار ژنی ئێرانی پاش مەرەخەسی منداڵبوون لەسەر كار دەركراون

جێگری فەنی و داهاتی رێكخراوی دابینكاریی كۆمەڵایەتی ئێران رایگەیاند: بە پێی خوێندنەوەكان 47 هەزار كەس لە 145 هەزار ژنێك كە لە دەورەیەكی 18 مانگە لە مەرەخەسی 6 مانە بە مەبەستی منداڵبوون، پاش گەڕانەوە بۆ شوێنی كارەكانیان، دەركراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 150 هێكتار لە جەنگەڵەكانی”دینار كێو”ی ئیلام لە ئاگرا سووتا

ئاگركەوتنەوە لە ماوەی 2 رۆژی رابردوو لە جەنگەڵەكانی دینار كێو لە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام دەستی پێكرد و رۆژی رابردوو كوژایەوە بەڵام بە هۆی توند بوونی خێرایی با هەمیسان ئاگری تێ بەر بوو و 150 هێكتار لە جەنگەڵەكانی ئەو كێوە لە ئاگردا سووتا.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژنامەیەكی توركیە ئاماری چەكدارە توركەكانی داعشی ئاشكرا كرد

رۆژنامەی بوگون لە وڵاتی توركیە، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بە پێی ئامارە فەرمیەكانی دەوڵەتی ئانكارا، ئێستاكە 1300 هاوڵاتیی توركیە لە نێو گرووپی تیرۆریستی داعشدان.

زۆرتر بخوێنەوە »