چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

تەقینەوەی مین لە سەوڵاوا قوربانیی بوونی 2 مێرمنداڵی لێكەوتەوە

بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیك ئاوایی “لەنگرێز” سەر بە شاری سەوڵاوا كوڕە مێرمنداڵێكی 13 ساڵە گیانی لەدەستدا و كوڕێكی 12 ساڵەش بریندار بوو.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتییەكان، كاژمێر 6ی ئێوارەی رۆژی رابردوو 12ی مانگی گەڵاوێژ لە پاسگایەكی كۆنی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ئاوایی لەنگریزی سەوڵاوا بە هۆی تەقینەوەی مین 2 مێرمنداڵ كوژران و بریندار بوون.

ئەو 2 مێرمنداڵە خەڵكی ئاوایی “بێساران” بوون بە مەبەستی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەكەیان سەردانی ئەو شوێنەیان كردبوو و دەوترێ مێرمنداڵە بریندارەكەش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و ئەگەری زیندوو مانەوەی زۆر كەمە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش پیاوێك بە ناوی “پشتیوان ڕەمەزان” تەمەن 53 ساڵ و خەڵكی شاری دهۆك كە شۆفێری تەنكەری گواستنەوەی سووتەمەنی بووە، لە ناوچە سنوورییەكانی مەریوان گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە كوردە تەنكەری سووتەمەنی پێ بووە و بەهۆی تێكچوونی تانكرەكەی ویستوویەتی بە ناوچە سنوورییەكاندا بگەڕێتەوە باشووری كوردستان، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

شایانی باسە، ئێستاكە زیاتر لە 20 میلیۆن مینی چێنراو لە 5 پارێزگای ورمێ، سنە، كرماشان، ئیلام و خوزستان بوونی هەیە كە لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێنراوە و ساڵانە بە دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …