دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دەیان هەزار ژنی ئێرانی پاش مەرەخەسی منداڵبوون لەسەر كار دەركراون

جێگری فەنی و داهاتی رێكخراوی دابینكاریی كۆمەڵایەتی ئێران رایگەیاند: بە پێی خوێندنەوەكان 47 هەزار كەس لە 145 هەزار ژنێك كە لە دەورەیەكی 18 مانگە لە مەرەخەسی 6 مانە بە مەبەستی منداڵبوون، پاش گەڕانەوە بۆ شوێنی كارەكانیان، دەركراون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، “محەمەد حەسەن زۆدا” جێگری رێكخراوی دابینكاریی كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ هەینی 9ی مانگی گەلاوێژ رایگەیاندوە، كە بودجەی پێویست بۆ بردنە سەرەوەی مەرەخەسی منداڵبوون لە ئێران بۆ 9 مانگی ساڵی 94ی هەتاویی 320 میلیارد تمەن راگەیاندووە و وتووشیەتی: تا ئێستا “تەنانەت یەك ریاڵ” لەو بودجەیە بەڕێ نەكراوە.

مەجڵسی ئێران رێكەوتی 20ی جۆزەردانی 92 بە پەسەندكردن “یاسای چاكسازیی لە یاساكانی رێكخستنی كۆمەڵایەتی و بنەماڵە” ئیزنی دایە دەوڵەت تا مەرەخەسی منداڵبوونی دایكان بۆ 9 مانگ بەرز كاتەوە و هاوسەرەكانیشیان 2 هەفتە مەرەخەسی دەسخۆشانەیان پێ بدرێت.

ئەم گوشارانە بۆ سەر ژنانی خاون پیشه و دەركردنیان لەسەر كارەكانیان لە كاتی منداڵبووندا، لە حاڵێكدا روو دەدات كە ماوەیەك پێش ئێستا”عەلی خامنەیی” رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە فتوایەكدا رایگەیاند بوو: وتبووی ئێران نابێ 75 میلیۆن كەس بێت و دەبێ ئەو رێژەیە بۆ 150 میلیۆن كەس بەرز بێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …