چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئێران و چین هێشتاكە جڵەوداری رێژەی ئێعدام لە جیهاندان

بە پێی راپۆرتی رێكخراوێكی مافی مرۆڤی ئیتالیا لە ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە 3500 كەس لە 22 ولاتی جیهان ئێعدام كراون. لە ئێران لە ماوەی 6 مانگی رابردوو زیاتر لە 657 كەس لەسێدارە دراون.

بە پێی ئامارە نافەرمیەكانی رێكخراوی “نسونو توچینی كائینۆ (دەستگەلێك لە عەشیرەتە كورتەكان)” كە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئێعدام لە جیهاندا چالاكی دەكات، لە ساڵی 2014 چین، ئێران و عەرەبستان پلەی یەكەم تا سێهەمی جێبەجێ كردنی حومی مەرگیان لە سەرانسەر جیهاندا هەیە و لەو رێژەیە: 67%ی ئێعدامەكان واتە 2400 كەس لە چین، لانیكەم 800 كەس لە ئێران و 88 كەسیش لە عەرەبستان ئێعدام كراون.

لە ساڵی 2014ی زایینی لانیكەم 3 هەزار و 576 كەس لە 22 ولاتی جیهان ئێعدام كراون و ئەم رێژەیە لە ساڵی 2013ی زایینی 3 هەزار و 511 كەس بوو.

كەمترین حاڵەتی لەسێدارەدان لەجیهان لەوڵاتی ژاپۆن رووی داوە و ئەو حكوومەتە لەساڵی ٢٠١٤ و نێوەی یەكەمی ساڵی ٢٠١٥دا تەنیا 3 كەسی لەسێدارە داوە. هەروەها لە ئەمریكا 35 كەس و لە تایوان 5 كەس لەسێدارە دراون.

شایانی باسە، ساڵانە لە ئێران دەیان كەس بە تاوانی سیاسی و بیری جیاواز و هەروەها تاوانبارانێك كە لە تەمەنی 18 ساڵ تووشی تاوان بوون، لە سێدارە دەدرێن و ئەمەش بە پێچەوانەی كۆنوانسیۆن و رێسایەكی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …