سێ شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / گەڕانەوەی سەدان هەزار خانەنشین كراو بۆ سەر كارەكانیان

گەڕانەوەی سەدان هەزار خانەنشین كراو بۆ سەر كارەكانیان

بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی بژیوی ژیان لە ئێران، 900 هەزار خانەنشین كراو گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، خانەنشین كراوان تا یەك دوو هەفتەی رابردوو، پاش 30 ساڵ كار ئیتر كاریان نەدەكرد، بەڵام زۆر بوونی تێچووی ژیان و كەم بوونی حەقدەستی خانەنشین كراویی سەدان هەزار خانەنشین كراو بە ناچار پاش 30 سالچ كار، دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان تا لە چالاكیە ئابوورییەكاندا بمێننەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئێستاكە پتر لە 2 میلیۆن و 500 هەزار لاوی ژێر تەمەنی 30 ساڵ كە نیوەیان خوێندنی زانكۆشیان تەواو كردووە، چاوەڕێی چوونە نێو بازاڕی كار دەكەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی مەجای كار و پیشە، ناتوانن لە شوێنێكدا دابمەزرێن.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …