شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

رۆژنامەیەكی توركیە ئاماری چەكدارە توركەكانی داعشی ئاشكرا كرد

رۆژنامەی بوگون لە وڵاتی توركیە، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بە پێی ئامارە فەرمیەكانی دەوڵەتی ئانكارا، ئێستاكە 1300 هاوڵاتیی توركیە لە نێو گرووپی تیرۆریستی داعشدان.

بە پێی نووسراوەی ئەو رۆژنامەیە: لە حاَێكدا كە گەڵاڵەی پێكهێنانی كومیسیۆنێك بۆ لێكدانەوەی رێكخراوە تیرۆریستیەكان لە توركیە دراوەتە مەجلیسی ئەو وڵاتە، بە پێی ئاماری ناوەندی هاوئاهەنگیی دیپلۆماسی گشتیی سەر بە سەرۆك وەزیران، 1300 هاوڵاتیی تورك ئێستا لە نێو ریزەكانی داعشدان.

ئەو رۆژنامەیە رایگەیاندووە، لە ماوەی یەك ساڵی رابردووش 1500 كەسی لە نێو توركیەوە رۆیشتوونەتە نێو هێزەكانی یەكیەتی دیموكراتی كوردستانی سوریە (پەیەدە).

ئەو رۆژنامەیە لە درێژەدا باس لەوە دەكات، كە لە ماوەی 7 مانگی رابردوو دەیان چەك و چۆڵ و تەقەمەنی چەكدارانی داعش لە توركیە دەستی بەسەردا گیراوە و 600 كەس لەو پەیوەندەدا دەستگیر كراون و ئێستاكە 100 كەسیان لە نێو زینداندان.

ئەم ئامارانە لەحاڵێكدا بڵاو دەبێتەوە، كە لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ تیرۆریسم و داعش، چەندین جار هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ئەم هێرشانەش پشتیوانیی كۆمەڵگای جیهانی لەوانە “رێكخراوی ناتۆ، ئەمریكا و عەرەبستانی سعوودی” بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …