یه‌ك شه‌ممه‌ 16 ئازار 2025

هەواڵ

تەقینەوەی مین لە كوردستان 4 قوربانیی لێكەوتەوە

لە دوو شاری قەسری شیرین و بانە مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە هاووڵاتیاندا تەقیونەتەوە و بەو هۆیەوە سێ كەس بە توندی بریندار بوون بە چەشنێك كە لاقی یەكێكیان پەڕیوە و یەكێكی دیكەش گیانی لەدەستداوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژمارەیەك چالاكی سیاسی: حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە پاراستنی گیانی كوردانی رۆژهەڵات لەباشور

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە پیلانی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی دژی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە باشوری كوردستان نامەیەكی سەرئاوەڵادا ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوەی مین لە بانە 2 هاوڵاتیی دیكەی كردە قوربانیی

لە ناوچەی سنووری “شەهابەدین”ی شاری بانە مینێكی چێندراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەكی كورد گیانی لەدەست دا.

زۆرتر بخوێنەوە »

حیزبە رۆژهەڵاتییەكان كردەوە تیرۆریستیەكان دژی كۆمەڵەیان مەحكوم كرد

پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی “رەزا كەعبی” بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و هەروەها دانانی چەندین بۆمب لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بڵاو كردنەوەی راگەیەندراوی جیاجیا، ئەو كردەوەیان بڵاو كردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆسیەی 800 بەرپرسی سەردەمی ئەحمەدی نژاد لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێ

سەرۆكی لیژنەی سەرەتایی بەدواداچوون بۆ سەرپێچی دامەزراوەی سەرۆك كۆماریی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو نزیكەی 800 دۆسیە لە پویەند لەگەڵ سەرپێچیی كاربەدەستانی پلە بەرزی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد، بریتی لە دۆسیەكانی گەندەڵیی ماڵی لە لایەن رێكخراوی پشكنینی گشتیی وڵاتەوە، لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێ.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرپرسێكی دەزگای ئتلاعات لە شاری پیرانشار كوژرا

كاژێر 12ی شەوی رابردوو “قوربانعەلی پیرانی” بەرپرسی دەزگای ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری پیرانشار لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

وەرزشوانێكی كورد وەكوو باشترین یاریزانی ئاسیا دەستنیشان كرا

وەرزشوانێكی كورد لە پێشبڕكێی واڵیباڵی پاڵەوانیەتی پیاوانی ئاسیا، وەك باشترین یاریزان دەستنیشان كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دزیی چەكدارانە لە شاری سەقز برینداری لێكەوتەوە

بە هۆی دزیی كردنی چەكدارانە لە بەنزینخانەیەك لەشاری سەقز وێڕای بردنی بڕە پارەیەك خاوەن بەنزینخانەكەش بە توندی بریندار بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

125 هەزار خوێندكاری ئێرانی پێشینەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەیە

“پەرویز ئەفشار” جێگری كەم كردنەەی داواكاریی ستادی خەبات دژی مادەی هۆشبەر لە ئێران، رۆژی شەممە 17ی مانگی گەلاوێژ باس لە بەركاهێنانی مادەی هۆشبەر لە لایەن 125 هەزار خوێندكارەوە كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەوڵێكی دیكەی تیرۆریستی دژی كۆمەڵە پووچەڵ كرایەوە

دووهەمین هەوڵی تیرۆریستی لە ماوەی 2 رۆژی رابردوو دژی كۆمەڵە ئەنجام درا، بەڵام هیچ یەك لەو هەوڵانە بە ئاكام نەگەیشت و شكستیان پێ هێنرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵە سەبارەت بە هەوڵە تیرۆریستیەكەی كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

سکرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەبارەت بە هەوڵە تیرۆریستیەكەی كۆماری ئیسلامی دژی جێگری سكرتێری حیزبەكەیان راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەوڵی تیرۆری جێگری سكرتێری كۆمەڵە بێ ئاكام مایەوە

هەوڵی تیرۆری جێگری سكرتێری “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە لایەن بەكرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بێ ئاكام مایەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكیەكانی گرووپی شاخەوانیی”داڵان پەڕی سەقز” بەردەوامە

زنجیرە چالاكیەكانی گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” بۆ سەر شاخ و چیاكانی كوردستان بەردەوامیی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو چالاكی كرێكاریی كورد بانگهێشتی دادگا كران

دوو چالاكی كرێكاریی كورد لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشتی دادگا كران و لێپرسینەوەیان لێ كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »