سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەوڵی تیرۆری جێگری سكرتێری كۆمەڵە بێ ئاكام مایەوە

هەوڵی تیرۆری جێگری سكرتێری “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە لایەن بەكرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بێ ئاكام مایەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە”زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، لە دوایین ساتەكانی شەوی رابردوو لە لایەن بەكرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامیەوە پەلاماری “رەزا كەعبی” جێگری سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان دەدرێت، بەڵام ئەو هەوڵە بێ ئاكام دەمێنێتەوە.

ئەو بەكرێگیراوە لە پیلانێكی لەپێش داڕێژراودا هەوڵی تیرۆری رەزا کەعبی دەدات، بەڵام بە هۆی وشیاری پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و رەزا کەعبی هەوڵە تیرۆریستیەكە شكستی هێنا.

لەمبارەیەوە رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:” لە لایەن پێشمەرگەیەکەوە بەناوی فەرید ئەحمەدی هەوڵی تیرۆرکردنم درا، بەڵام خۆشبەختانە هەوڵەکەی سەری نەگرت”.

کەعبی وتیشی: ” فەرید دەمانچەیەکی دەرهێناو ویستی تەقەم لێبکات، بەڵام بە هۆی ئەوە لێی نیزیک بووم، دەستیم گرت لەو کاتەشدا3 فیشەک لە دەمانچەکە تەقین، بەڵام هیچکام لە فیشەکەکانم بەرنەکەوت و دوای پێکدادان و بەگژیەکداچوون، ئەحمەدی رایکردو بنکەی بانەگەورەی بەجێهێشت”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …