پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

وەرزشوانێكی كورد وەكوو باشترین یاریزانی ئاسیا دەستنیشان كرا

وەرزشوانێكی كورد لە پێشبڕكێی واڵیباڵی پاڵەوانیەتی پیاوانی ئاسیا، وەك باشترین یاریزان دەستنیشان كرا.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “فەرهاد پیرۆت‌پوور”، خەڵكی شاری مەهاباد، لە پێشبڕكێی والیباڵی پاڵەوانیەتی پیاوانی ئاسیا، وەك باشترین یاریزان دەستنیشان كرا.

پیرۆت‌پوور یاریزانی یانەی شارەوانی ئورمیەیە كە ساڵی رابردووش توانی پلەی دووهەمی پاڵەوانیەتی لیگی پلە یەكی ئیران بۆ خۆی مسۆگەر بگات.

فەرهاد پیرۆت‌پوور رێكەوتی 2ی رەشەممەی 1369ی هەتاوی لە دایك بووە و یاریی واڵیباڵی لە ئاستی پرۆفێشناڵدا لە ساڵی 1382ی هەتاوی دەست پێكرد و و ساڵەكانی 1390 هەتا 1391ی هەتاوی وەك یەكێك لە باشترین یاریزانەكان ئێران دیاریی كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …