چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دۆسیەی 800 بەرپرسی سەردەمی ئەحمەدی نژاد لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێ

سەرۆكی لیژنەی سەرەتایی بەدواداچوون بۆ سەرپێچی دامەزراوەی سەرۆك كۆماریی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو نزیكەی 800 دۆسیە لە پویەند لەگەڵ سەرپێچیی كاربەدەستانی پلە بەرزی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد، بریتی لە دۆسیەكانی گەندەڵیی ماڵی لە لایەن رێكخراوی پشكنینی گشتیی وڵاتەوە، لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێ.

“محەمەد ئەشرەفی ئیسفەهانی” لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی دەنگ و رەنگی ئێران وتی: ئێمە حاڵەتەكانی سەرپێچی كردن لە رووی ئیدارەیەوە بەدواداچوونی بۆ دەكەین و پێدەچێ هەندێ لەو كەسانە كێشەی ماڵی و ئەخلاقییان هەبێت كە لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێ.

ناوبراو وتیشی: ئەم دۆسیەگەلە تایبەتە بە بەرپرسە پلە بەرزەكان لە ئاستی بەڕێوەبەری گشتیی تا جێگرەكانی سەرۆك كۆمار كە ئێمە 200 حاڵەت بەدواداچوون دەكەین و 60%ی دۆسیەكان بەرائەت كراوە.

ئەشرەفی ئیسفەهانی زیادیشی كرد: بۆ هەندێ لەو بەڕێوەبەرانە تەوبێخ بە تۆمار كردن لە دۆسیە و یان بە بێ تۆمار كردن لە دۆسیە دیاریی كراوە و هەندێكی دیكەشیان ناتوانن چیتر بەرپرسیاریەتی باڵا وەربگرن.

ناوبراو وتی: ئێمە ئاكامی لێكۆڵینەوەكانی خۆیمان رادەستی رێكخراوی بەدواداچوونی گشتیی وڵات دەكەین و دیاریكردنی سزا بە دەستی ئەوانە.

جێگای باسە، لە ئاكامی كردنەوەی دۆسیەی دزیی و گەندەڵی ئابووریی لە دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد، لە لایەن دەوڵەتی رۆحانی، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی پلە بەرز و جێگرەكانیان لەوانە رەحیمی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری پێشوو و حەمید بەقایی جێگری كارگێڕیی سەرۆك كۆماری پێشوو و هەندێكی دیكە لە كاربەدەستانی پێشووی دەوڵەتی نۆیەم و دەیەم لە شوێنە جیاجیاكانی ئێران بە تۆمەتی دزیی، داگیركردن و خواردنی زەوی و گەندەڵیگەلێكی جۆراوجۆری ئابووریی دەستگیر و زیندانیی كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …