هەواڵ

كوەیت هاوڵاتییەكی ئێرانی بە تاوانی ئەمنیەتی دادگایی دەكات

دادستانی گشتیی كوەیت 25 هاوڵاتیی كوەیت و هاوڵاتییەكی ئێرانی بە تاوانی جیاجیا لەوانە ئەمنیەتی و گواستنەوەی زانیاریی رەوانەی دادگای تاوانەكان كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

مامۆستایەكی كورد لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا

مامۆستایەكی كورد بە 8 ساڵ پێشینەی كار لە ئیدارەی پەروەردە رۆژی رابردوو 9ی مانگی خەرمانان لە لیەن مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەڕ و تێكهەڵچوونی چەكداریی لە جوانڕۆ هاتە ئاراوە

سپای پاسداران لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممەوە تاوەكو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 9ی مانگی خەرمانان، دەوروبەری گوندەكانی “زیران و بیولە”ی سەر بە شاری جوانڕۆیان تۆپباران كرد، دواتریش هێرشیان كردە سەر تیمێكی گەریلاكانی پژاك لەو ناوچەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەكی كورد لە شاری سنە لەسێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی سنە لەلایەن دامودەزگەی دادوەری و بەرپرسانی زیندانەوە بەندكراوێكی دیكەی كورد لەسێدارە درا.

زۆرتر بخوێنەوە »

کتێب.. کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

ناوی کتێب: کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی کێ بوو،             ئامانجی چی بوو،                           چۆن گیانی بەختکرد؟ ژیاننامە، بیرەوەری، لێکدانەوە و گێڕانەوەی دۆستان، هاوڕێیان و نزیکان خوێنەری بەڕێز! مەبەستی ئەم کتێبە تیشک خستنە سەر ژیانی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی و هەروەها روونکردنەوەی بەشێک لە مێژووی خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سێ تەوەری سەرەکی دەگرێتە خۆی: یەکەم، کەسایەتی و ڕۆڵی کاک فوئاد …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو رێكخراوی مافپارێز كوشتنی كۆڵبەرانیان مەحكوم كرد

دوو رێكخراوی مافپارێز لەوانە “كانونی بەرگری مافی مرۆڤ لە ئێران و كومیتەی بەرگری لە مافی قەوم و نەتەوەكانی ئێرانی” بە دەركردنی راگەیەندراوێكی هاوبەش، كوشتنی كۆڵبەرانیان بە توندی مەحكوم كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەرێكی كوردی تەمەن 44 ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەكان گیانی لەدەست داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمساڵ زۆرتر لە 3400 كۆچبەر لە رێگای قاچاخ گیانیان لەدەستداوە

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نێودەوڵەتی “ئای ئۆ ئێم” بۆ كۆچ، تەنیا لە  مانگی یەكی ئەمساڵەوە تاوەكو ئەمڕۆ 3 هەزار و 410 كۆچبەر لە رێگاكانی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە، بەشی هەرەزۆریشیان ئەوانەن كە لە دەریای نێوەڕاست و ئیجەدا خنكاون.

زۆرتر بخوێنەوە »

هاوڵاتییەكی كورد کرماشانی لە بەردەم فەرمانداریی سونقور ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هاوڵاتیەكی كورد لە حەوشەی فەرمانداریی سونقور دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

گرووپی شاخەوانیی”داڵان پەڕی سەقز” بەسەر چیایەكی دیكەدا سەركەوتن + وێنە

گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە چالاكییەكانیان بۆ سەركەوتن بە سەر شاخ و چیاكانی كوردستان و ئێران بەردەوامن.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرهەمی نووسەرێكی كورد 13 جار بووە پڕ فرۆشترین كتێبی ئێران + وێنە

كتێبی “دوایین هەناری دونیا” لە بەرهەمی “بەختیار عەلی” نووسەری ناوداری باشووری كوردستان لە ماوەی یەكساڵدا 13 جار بووە پڕفرۆشترین كتێبی ئێران.

زۆرتر بخوێنەوە »

راپرسی ساڵانەی گالوپ: خەڵكی ئێران و عێراق تووڕەترین خەڵكانی جیهانن

بە گوێرەی‌ ڕاپرسیی‌ ساڵانەی‌ دامەزراوەی‌ گالوپ، خەڵكی‌ ئێران‌و عێراق، توڕەترین خەڵكانی‌ جیهانن‌و خەڵكی‌ پاراگوایش شادترینن.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانی زیندانیەكی سیاسی كورد لە مەترسیدایە

زیندانیی‌ سیاسیی‌ كورد ئەفشین سۆهرابزادە لە بارودۆخێكی‌ خراپی‌ جەستەیی دایە. بە پێی راپۆرتی كانونی لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە كوردستان، “ئەفشین سۆهرابزادە” زیندانیی‌ سیاسیی‌ كورد كە ئێستا لە لە زیندانی‌ میناب بەند كراوە، بە هۆی‌ تووش بوون بە نەخۆشیی‌ شێرپەنجەی‌ ڕێخۆڵە و خوێن بەربوونی‌ نێوخۆیی‌، لە بارودۆخێكی‌ خراپی‌ جەستەیی‌ دایە. سۆهرابزادە بە هۆی‌ ئەم نەخۆشییەوە جگە لە ئێسك و پێست هیچی‌ …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 500 هەزار منداڵی عێراقی پێویستیان بەچارەسەری دەروونیی هەیە

نوێنەرێكی نەتەوەیەكگرتوەكان لە رێكخراوی یونسێف دەڵێت: زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵی عیراقی، پێویستیان بە چارەسەركردنی دەروونی هەیە و دووچاری شۆك بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »