یه‌ك شه‌ممه‌ 16 ئازار 2025

هەواڵ

دۆخی خۆكوژیی لە ئیلام قەیراناویە

بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای ئیلام رایانگەیاندووە ئاماری خۆكوژی لەو پارێزگایە جێگای نیگەرانییە و لەئاستێكی مەترسیدار دایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەندامانی شورای سێ شاری كوردستان دەستیان لە كار كیشایەوە

لە ماوەی یەك هەفتەدا ئەندامانی شورای سێ شار و ناحیەی كوردستان بە كۆمەڵ نامەی دەست لە كار كێشانەوەی خۆیان بۆ دامودەزگا پەیوەندیدارە حكوومەتییەكان بەرز كردووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە بەركردنی جلی كوردی لە زیندانی ورمێ قەدەغە كرا

یەكێك لە بەرپرسانی زیندانی ورمێ رێگری لە زیندانیانی سیاسی دەكات كە جلی كوردی لە بەر بكەن و ھۆشداری داوە كە لە ئەگەری لە بەرچاونەگرتنی ئەو بڕیارە زیندانیانی سیاسی سزا دەدات.

زۆرتر بخوێنەوە »

نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماری پەنابەرانی ئەمساڵی بڵاو كردەوە

نەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرای‌ دەكات، تا كۆتایی‌ مانگی‌ ژوئیەی‌ ئەمساڵ واتە لە ماوە 7 مانگ 438 هەزار كەس داوای‌ مافی‌ پەرنابەرێتیان لە چەند وڵاتێكی‌ جیهان كردوە و 350 هەزار پەنابەریش گەیشتونەتە خاكی‌ ئوروپا.

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆم نەبوو لەگەڵ دایكم بە زمانیی دایكی قسە بكەم

“كەماڵ شەریفی” زیندانیی سیاسی كورد كە ماوەی 7 ساڵە لە زینداندایە، لە نامەیەكدا باسی لە رەنج و ئازارەكانی خۆی لە نێو زینداندا كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ساڵی رابردوو 354 هزار كەس لە ئێران لەپەیوەند بە مادەی هۆشبەر دەستگیر كراون

بە پێی راپۆرتی ستادی خەبات لەگەڵ مادەهۆشبەرەكان لە ساڵی 93ی هەتاویی 556 تۆن مادەی هۆشبەر لە ئێران دەستی بەسەردا گیراوە و 354 هەزار كەس لەو پەیوەندەدا دەستگیر كراون و ژمارەیەكیشیان رەوانەی زیندانەكان كراون، بەچەشنێ كە 44% لەو كەسانەی دەڕۆنە زیندان بە هۆی مادەی هۆشبەرەوەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێكی كورد بە هۆی هەڵەی پزیشكیەوە گیانی لەدەستدا

ژنێكی كوردی دووگیانی خەڵكی شاری “سایین قەڵا” لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بەهۆی كەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشكییەوە گیانی لەدەست داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێش بە بەڕێوەچوونی كۆڕی رێزگرتن لە “جەلال مەلەكشا” گیرا

كۆڕی ڕێز گرتن لە “جەلال مەڵەكشا” لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەكانەوە پێشی پێ گیرا. بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ خەرمانان، لە ھۆڵی فەجری شاری سنە كۆڕێك بۆ ڕێز گرتن لە مامۆستا جەلال مەڵەكشا بەڕێوەبچێت بەڵام ھێزە ئەمنیەتیەكانی کۆماری ئیسلامی ڕێگەیان بە بەرێوبەرانی رێورەسمەكە نەدا كە كۆڕەكەیان بەرێوە ببن.

زۆرتر بخوێنەوە »

توندوتیژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 13 میلیۆن قوتابیی لە خوێندن دواخستووە

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: بەردەوامیی توندوتیژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەگەڕانەوەی زۆرتر لە 13 میلیۆن قوتابیی بۆ خوێندنگەكان، “ئۆمێدی جیلی داهاتوو”ی لە ناوچەكە لەنێو بردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێكی كرماشانی بە هۆی هەژاری و دەستكورتیی خۆی و هاوسەرەكەی سووتاند

ژنێكی كوردی خەڵكی كرماشان، دەستی دایە سووتاندنی خۆی و هاوسەرەكەی.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشمەرگەیەكی رۆژهەڵاتی دیكە لە شەڕی دژی داعش گیانی بەخت كرد

لاوێكی دیكە كە پێشمەرگەی یەكێك لە حیزبە رۆژهەڵاتییەكانە لە شەڕی دژە داعش كوژرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەڕ و پێكدادان لە نێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە

ئێوارەی رۆژی رابردوو لە نێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی شەڕ و تێكهەڵچوونی چەكداریی هاتە ئاراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كێشەی بنەماڵەیی لە شاری شنۆ 5 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

لە ئاكامی تەقە كردن بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی لە شاری شنۆ، 3 كەس كوژران و 2 كەسی دیكەش بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »