سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

420 هەزار كچی ژێر 15 ساڵ لە یەك دەیە لە ئێران هاوسەرگیرییان كردووە

34 ھەزار كوڕی ژێر تەمەن 20 ساڵ لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران هاوسەرگیرییان كردووە.

هەروەها لە ماوەی یەك دەیەی رابردوو 420 هەزار كچی مندڵی ژێر 15 ساڵ هاوسەرگیرییان كردووە و لەم رێژەیەش 40 هەزار كەسیان تایبەت بە 2 ساڵی رابردووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە بەپێی یاساكانی ئێرانیش كچان تەنانەت دەتوانن لە تەمەنی 13 ساڵی ھاوسەرگیری بكەن.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئێران، ھەزاران كچ و كوڕی ژێر تەمەن 15 ساڵان كە لە ساڵانی رابردوودا لە ئێران ژیانی ھاوبەشیان پێكھێناوە، بەھۆی كەمیی تەمەنیانەوە لە دادگە ناویان نییە و بە نایاسایی ھاوسەرگیرییان كردووە.

ئامارەكان لە ساڵی رابردوودا دەریدەخەن، 40 ھەزار كچی ژێر تەمەن 15 ساڵ و 34 ھەزار كوڕی ژێر تەمەن 20 ساڵ لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران زەماوەندیان كردووە.

ئەوە لە كاتێك دایە كە بەپێی یاساكانی ئێران، تەمەنی ھاوسەرگیری بۆ كچان 16 و بۆ كوڕان 18 ساڵە.

ئەحمەد شەھید، رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە  یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە 49 ھەزار كچانی ژێر تەمەن 10 تا 14ساڵ بە شوو دراون كە بەرلە تەمەنی 15 ساڵی لانیكەم یەك منداڵیان هەبووە.

رێژەی تەڵاقدانی كچانیش بە بەردەوامی  لە ساڵی 2010وە هەتا ئێستە روو لە زیادبوونە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …