پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

كێشەی بنەماڵەیی لە شاری شنۆ 5 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

لە ئاكامی تەقە كردن بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی لە شاری شنۆ، 3 كەس كوژران و 2 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لەمابرەوە “ئەسعەد خزری” فەرمانداری شاری شنۆ وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵنێریی حكومەتیی كوردپرێس ی راگەیاندووە، كە دوانیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 10ی مانگی خەرمانان زاوایەكی پێشووی بنەماڵەیەك لە شاری شنۆ چووەتە نێو ماڵەكەیان خەزوورەی پێشووی خۆی بە دەمانچەیەك كوشتووە و دەستی كردووەتە تەقە كردن لە باقی ئەندامانی بنەماڵەكە.

ناوبراو لە درێژەشدا دەڵێ: ئەو كابرایە ژنە پێشووەكەی خۆیشی دەستبەجێ كوشتووە و منداڵە 4 ساڵ تەمەنەكەی و خەسووەكەشی بریندار كردووە و لە ئاكامیشدا دەستی داوەتە خۆكوژیی و خۆیشی كوشتووە.

خزری لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێ: هەر دوو كەسە بریندارەكە گوللە بەر سەریان كەوتووە و دۆخی تەندروستییان زۆر نالەبارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لە ژێر چاودێریی پزیشكیدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …