سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

پێش بە بەڕێوەچوونی كۆڕی رێزگرتن لە “جەلال مەلەكشا” گیرا

كۆڕی ڕێز گرتن لە “جەلال مەڵەكشا” لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەكانەوە پێشی پێ گیرا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ خەرمانان، لە ھۆڵی فەجری شاری سنە كۆڕێك بۆ ڕێز گرتن لە مامۆستا جەلال مەڵەكشا بەڕێوەبچێت بەڵام ھێزە ئەمنیەتیەكانی کۆماری ئیسلامی ڕێگەیان بە بەرێوبەرانی رێورەسمەكە نەدا كە كۆڕەكەیان بەرێوە ببن.

جێگای ئاماژەیە ماوەیەك لەمەو پێش رێكخراوی فەرھەنگی ــ ئەدەبیی مەولەوی كورد لەشاری سنە بڕیاری دابوو كە بە ئامادە بوونی “جەلال مەڵەكشا” كۆڕێكی رێزگرتن لە كارە ئەدەبیییەكانی مامۆستا جەلال بەڕێوە ببات.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پێشتریش كۆنسێرتی گرووپی كامكار كە بڕیار بوو لە دو شاری سەقز و مەھاباد بەڕێوە بچێت لەلایەن بەرپرسانی حکومتەوە بە بیانووی حەوتووی دەوڵەت ھەڵوەشێندرایەوە، ھەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆنسێرتە لە كاتێكدا بووە كە گرووپی موسیقی كامكار بڕیار وابوو لە چەندین شاری پارێزگای سنە و پارێزگای ورمێ  بەرنامەیان هەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …