پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بۆم نەبوو لەگەڵ دایكم بە زمانیی دایكی قسە بكەم

“كەماڵ شەریفی” زیندانیی سیاسی كورد كە ماوەی 7 ساڵە لە زینداندایە، لە نامەیەكدا باسی لە رەنج و ئازارەكانی خۆی لە نێو زینداندا كردووە.

بە پێی راپۆرتی “ناوەندی لایەنگرانی مافی مرۆڤی كوردستان”، لە بەشێك لە نامەی ئەو رۆژنامەوانە كوردە بەندكراوە هاتووە: زیاتر لە 7 ساڵە لە زیندان تێپەڕی، تەنیا یەك جار و ئەویش لە ژێر چاودێریی توندی ئەمنیەتی و حیفازەت، بەچەشنێ كە لە نەبوونی بەرپرسی زیندان، جێگرەكەی و حیفازەتی ئیتلاعاتی زیندان و فەرماندەی قەرارگا و بەرپرسی یەكەی فەرهەنگی و چەندین كارمەندی دیكەی زیندان ئامادەبوون.، جگە لە چاك و چۆنی، مافی ئەوەم نەبوو بە زمانی كوردی تەنانەت لەگەڵ دایكم كە فارسی نەدەزانی، قسە بكەم.

“كەماڵ شەریفی” رۆژنامەوانی سیاسی كوردی 43 ساڵ تەمەن كە لە زیندانی میناب راگیراوە، هاوڕێ لەگەڵ زیندانیانی ئاسای و ئەو زیندانیانەی بە تاوانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراون، پێكەوە لە یەك شوێندان و ناوبراو لە سەرەتای دەستپێكی زیندانەكەیەوە تا ئێستا لە مافی چاوپێكەوتن بێ بەریی بووە و تەنیا یەك جار دایكی و براكەی بە وەرگرتنی ئیجازە لە بەرپرسی دەزگای قەزایی، توانیان چاویان بە ناوبراو بكەوێت.

ئەم رۆژنامەوانە زیندانیە، لە ساڵی 1387ەوە بە مەبەستی پەیوەندیی لەگەڵ ئەدیبان، نووسەران، مامۆستایان ئایینی و كەسایەتیە فەرهەنگی و هونەرییەكان لە باشووری كوردستانەوە بۆ شوێنی لەدایكبوونی واتە شاری “سەقز” گەڕایەوە و رێكەوتی 5ی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1387ی هەتاویی لە ماڵی یەكێك لە كتێبفڕۆشەكانی ئەو شارە، پاش گەمارۆدانی ماڵەكە و تەقە كردن لە لایەن هێزەكانی سپا و ئیتلاعات و كوشتنی یەكێك لە ئەندامانی “حیزبی دیموكراتی كوردسنان” دەستگیر كرا. لەم هێرشەدا ئەو ئەندامەی حیزبی دیموكرات بە 15 گوللە شەهید كرا و كەماڵ شەریفی دەستگیر پاش ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆر و بە شێوەی زۆرەملێ دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی لێ وەرگیرا و دواتریش بە مەبەستی راپەڕاندنی حوكمی زیندانەكەی رەوانەی زیندانی میناب كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …