چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ژنێكی كورد بە هۆی هەڵەی پزیشكیەوە گیانی لەدەستدا

ژنێكی كوردی دووگیانی خەڵكی شاری “سایین قەڵا” لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بەهۆی كەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشكییەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی باسنیوز، ناوی ئەو ژنە “خاتوون” و تەمەنی 39 ساڵ بووە و پاش ئەوەی باری تەندرووستیی تێكچووە گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سایین قەڵا و دواتر لەلایەن پزیشكەوە دەرزی بۆ نووسراوە.

دەوترێت پزیشكەكە لە جیاتی ئەوەی كە دەرزییەكەی تێكەڵ بە سیرۆم بكات ڕاستەوخۆ دەرزییەكەی لە دەماری دەستی داوە و دوای ماوەیەك زەختی بەرز بووەتەوە و دڵی تووشی ڕاوەستان هاتووە.

بنەماڵەی ئەو ژنە سكاڵایان لەدژی پزیشكەكە كردووە، بەڵام هەتا ئێستە سەندیكای پزیشكان وەڵامێكی ئەوتۆیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە و وتوویانە ئەو ژنە بۆ خۆی نەخۆشیی دڵی هەبووە.

باس لەوەش كراوە كە ئەو ژنە ئاولەمەكەی ناو زكیشی كە چوار مانگان بووە مردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …