پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

زیندانیەكی كورد لە شاری سنە لەسێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی سنە لەلایەن دامودەزگەی دادوەری و بەرپرسانی زیندانەوە بەندكراوێكی دیكەی كورد لەسێدارە درا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی مانگی خەرمانان سزای سێدارەی “سەید زاهید حوسێنی” بەندكراوی كوردی خەڵكی شاری سەقز لە زیندانی ناوەندیی سنە بەڕێوە چووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە ئەو بەندكراوە كوردە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سزای سێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە و ماوەی 13 ساڵیش زیندانی كراوە.

سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ بڵاویان كردووەتەوە كە لە رۆژانی رابردوودا بەندكراوێكی دیكەی كوردی خەڵكی شاری شنۆ لە زیندانی خوڕەم ئاوا لە پارێزگای لوڕستان لەسێدارە دراوە و پێنجشەممەی هەفتەی بەرێش بەندكراوێكی دیكەی كورد بەناوی “جەمال جەعفەری” لە زیندانی سنە لەسێدارە درا.

شایانی باسە، لە ماوەی كەمتر لە یەك حەفتەدا سێ‌ بەندكراوی كورد لەلایەن ناوەندە دادوەرییەكانی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …