چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

گرووپی شاخەوانیی”داڵان پەڕی سەقز” بەسەر چیایەكی دیكەدا سەركەوتن + وێنە

گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە چالاكییەكانیان بۆ سەركەوتن بە سەر شاخ و چیاكانی كوردستان و ئێران بەردەوامن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە درێژەی چالاكیەكانی خۆیان رۆژی جومعە 6ی مانگی خەرمانان، سەركەوتن بە سەر چیای “باشماخ” لە ناوچەی تیلەكۆ.

لەم چالاكیەدا نزیكەی 20 شاخەوان بەشداربوون و توانیان بە سەركەونی بەسەر شاخەكەدا سەركەون.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، گرووپی شاخەوانیی “داڵان پەڕی سەقز” لە ریزی چالاكترین گرووپە شاخەوانیەكانی كوردستاندان و  15 ساڵە چالاكی دەكەن و جگە لەم چالاكیەش چەندین چالاكیی دیكەیان ئەنجام داوە و تا ئێستا بە سەر چەندین شاخ و كێوی كوردستان لەوانە “قەندیل، چلچەمە، شاهۆ، بڵقەیس، رقیتان، شمشێر زەڕین، دەماوەند و …” توانیویانە سەركەون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …