سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئەمساڵ زۆرتر لە 3400 كۆچبەر لە رێگای قاچاخ گیانیان لەدەستداوە

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نێودەوڵەتی “ئای ئۆ ئێم” بۆ كۆچ، تەنیا لە  مانگی یەكی ئەمساڵەوە تاوەكو ئەمڕۆ 3 هەزار و 410 كۆچبەر لە رێگاكانی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە، بەشی هەرەزۆریشیان ئەوانەن كە لە دەریای نێوەڕاست و ئیجەدا خنكاون.

كۆچبەرەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا لە دوو رێگەی سەرەكییەوە بەرەو ئوروپا گەشتە دوورەكەیان دەستپێدەكەن، كە هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ گەیشتنیان بە سەلامەتی، چونكە رێگاكە قاچاخە، رێگا سەرەكییەكان دەریای سپی نێوەڕاست و دەریای ئیجەن كە ئەویش هەر بەشێكە لە دەریای نێوەڕاست.

لە  هەردوو رێگەكەدا كۆچبەرەكان ژیانی خۆیان دەدەنە دەست شانس و ئەو قاچاخچیانەی ئامانجی سەرەكییان پارەوەرگرتنە و گواستنەوەی ئەو دۆخە دژوارەیە كە كۆچبەرەكان ناچاردەكات بەهەر نرخێك بێت رێگا ترسناكەكان قبوڵ بكەن.

شایانی باسە، شاڵاوی كۆچی خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمساڵدا بەرەو ئوروپا، پاش جەنگی جیهانی دووهەم تا ئێستا بێ وێنە بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …