سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

شەڕ و تێكهەڵچوونی چەكداریی لە جوانڕۆ هاتە ئاراوە

سپای پاسداران لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممەوە تاوەكو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 9ی مانگی خەرمانان، دەوروبەری گوندەكانی “زیران و بیولە”ی سەر بە شاری جوانڕۆیان تۆپباران كرد، دواتریش هێرشیان كردە سەر تیمێكی گەریلاكانی پژاك لەو ناوچەیە.

بەپێی راپۆرتی رووداو، دوای تۆپبارانكردنی ئەو ناوچانە، هێزەكانی سپای پاسداران لە نزیك گوندی بێوەن هێرشیان كردووەتە سەر گرووپێك گەریلای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پژاك”. لەو هێرشەشدا 2 ئەندامی سپای پاسداران كە یەكیان خەڵكی شاری هەرسینی پارێزگای كرماشانە، كوژراون.

هەروەها كچە گەریلایەكی پژاك كە پێشتر بەهۆی تۆپبارانەكانەوە بریندارببوو، بە تەقینەوەی نارنجۆك شەهیدبووە.  دەوترێ ئەندامێكی خۆجێی سپای پاسداران دوای گیانلەدەستدانی ئەو كچە گەریلایە، بێ رێزی بە تەرمەكەی كردووە.

فەرماندەی سپای پاسداران لە كرماشان رایگەیاندووە، كە هیچ هێزێكی دژبەری كۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای كرماشان نەماون.  بەهۆی تۆپبارانی ناوچەكانی زیران و بیولەش، ئاگر لە دارستانەكانی ئەو ناوچانە بەربووە و بەشێكیان سووتاون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …