هه‌ینی 24 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / رێژەی بێكاریی لە ئێران بۆ 4 میلیۆن كەس بەرز دەبێتەوە

رێژەی بێكاریی لە ئێران بۆ 4 میلیۆن كەس بەرز دەبێتەوە

تا چەند ساڵی‌ دیكە ڕێژەی‌ بێكارانی‌ ئێران تا‌ 4 میلیۆن كەس بەرز دەبێتەوە.

ناوەندی‌ توێژینەوەكانی‌ مەجلیسی‌ ئێران سەبارەت بە بەرزبوونەوەی‌ ڕێژەی‌ بێكاران لەم وڵاتە و گرفتی‌ بێكاریی‌ خەڵك، لایەنە پێوەندیدارەكانی‌ وریا كردۆتەوە كە ئەگەر بەم ڕواڵە بڕواتە پێش تووشی قەیرانێكی گەورە دەبین‌.

ئەم ناوەندە پێشبینی‌ كردووە كە تەنانەت ئەگەر دوای‌ 6 ساڵی‌ دیكەش، ئابووریی‌ ئێران لە هەر ساڵدا تا ئاستی‌ 5% گەشە بكا، دیسانیش ڕێژەی‌ بێكارانی‌ ئەم وڵاتە دەگاتە 4 میلیۆن كەس و نرخی‌ بێكاریش 16% دەبێ‌.

بەپێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئەم ناوەندە لە نێوان ساڵەكانی‌ 1384 تا 1392 كە دەكاتە 8 ساڵ، 5 میلیۆن و 600 هەزار كەس بە لیستی‌ دەرچووانی‌ زانكۆكانەوە زیاد بوون.

بابەتی هاوپۆل

بەڤیدیۆ.. هێزەکانی رژیم لە سەرپێڵ‌زهاو بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵک

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ک ەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، هاوڵاتیانی بووومەلەرزەلێدراوی شاری سەرپێڵ‌زەهاو لا کاتی …