پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کوردستان

وەرگەڕانی تانكری نەوتی رەش مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوەی شاری سنە دروستدەکات

رێكەوتی رۆژی یەكەشممە 4ی مانگی خەزەڵوەر، تانكرێكی سی هەزار لیتری نەوتی رەش لە نزیك بەنداوی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە، مەترسی تێكەڵبوونی مەوادی شیمیایی بەو ئاوە لە لای دانیشتووانی شارەكەی لێكەوتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێعدام كردنی 4 كەس لە شاری ورمێ

رۆژی رابردوو رەزبەر 8 كەس بەمەبەستی لەسێدارەدان رەوانەی ژوورە تاكەكەسیەكانی زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) كران، كە لەو ژمارەیە 4 كەسیان كاتژمێر 10 شەوی رابردوو ئێعدام كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

*سەقز* خۆپیشاندانی ئەنجامدا و لە *سنە* كەشی ئەمنیەتی باڵی بەسەر شاردا كێشا

ژمارەیەك لە خەڵكی شار سەقز لە شەقامی ساحلی و لە نزیك فەرمانداریی شارەكە، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە تێزاو رژاندن بە روومەتی هاوڵاتیانیان بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو مامۆستای “بۆكان”ی یەكێكیان رچەشكێنی دەكات و یەكێكیان دەردەكرێت

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتوون، مامۆستایەكی خەڵكی شاری بۆكان، ناوەندێكی بۆ فێربوونی زمان زاراوەی كرمانجی كردۆتەوە و ئێستاكەش یەكەم خولی ئەو فێركاریە كۆتایی پێهاتووە. “هادی عەزیزی” لە مامۆستایانی زمانی كوردی لە شاری بۆكان، بۆ یەكەمین جار نوێگەری دەكات و فێرگەیەكی زمان زاراوەی كرمانجی دادەمەزرێنێت و ئەو یەكەم كەسە كە لە هەرێمی سۆرانی زمانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە سەر …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران: ئەمریكا لە جەلەولا یارمەتی داعش دەكات

یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند” ئەمریكا بەردەوام یارمەتی گرووپی داعشی تیرۆریستی دەكات، لەكاتێكدا كە چەكو كەلوپەل و دەواودەرمان هەڵدەدات بۆ داعش لە جەلەولا”.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی زیاتر لە 160 داعش و گیانبەخت كردنی 20 پێشمەرگە

لە هێرشەكانی دوێنێ شەممە 3ی مانگی رەزبەر،  هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی “دومیز 9 گوند و بەتەواوەتی ناحیەی زومار ئازاد كراون و بە میحوەری *باشیك*”یش گورزەی گەورەیان لە چەكدارانی داعش وەشاند و لە ئاكامدا زیاتر لە 160 چەكداری داعش كوژران و لە بەرانبەردا 20 پێشمەرگە گیانیان بەخت كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

پیلانی رەشی توركیە بۆ كۆبانێ ئاشكرا بوو / بە وێنە

توركیا بەنیازە گروپێك بەناوی سپای ئازادی سوریە و بە بیانووی ھاوكاریكردنی شەڕڤانانی كورد ڕەوانەی كۆبانێ بكات، لە وێنەیەكیشدا دەردەكەوێت سەركردەی ئەو گروپەی كە توركیە تەیاریانی كردووە و بەنیازە رەوانی كۆبانێ بكات، لەگەڵ چەكدارانی داعشدا وێنەی گرتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەڕڤانانی كۆبانێ بە شێوەی گوماناوی لە نەخۆشخانەی توركیە گیانیان بەخت دەكەن

دوو شەرڤانی یەپەگە كە رۆژی پێنجشەممە برانە نەخشخانەی ئورفا لە كوردستانی باكوور گیانیان بەخت كرد، ئەو نەخۆشخانەیە هەرچی شەڕڤانی برینداری بۆ برابێت گیانی لەدەستداوە، سەرچاوەیەكیش دەڵێت ئەو مردنانە ئاسایی نین‌.

زۆرتر بخوێنەوە »