سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

وەرگەڕانی تانكری نەوتی رەش مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوەی شاری سنە دروستدەکات

رێكەوتی رۆژی یەكەشممە 4ی مانگی خەزەڵوەر، تانكرێكی سی هەزار لیتری نەوتی رەش لە نزیك بەنداوی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە، مەترسی تێكەڵبوونی مەوادی شیمیایی بەو ئاوە لە لای دانیشتووانی شارەكەی لێكەوتەوە.

چبە پێی ئەو هەواڵەی كە هەواڵنێری كوردپا بڵاوی كردووەتەوە: ەند بارە بوونی ئەو رووداوە كە بە جۆرێك لە جۆرەكان كەمتەر خەمی و نابەرپرسیاریەتی بەرپرسانی شاری و پارێزگاكە دەخاتەڕوو، نیگەرانیی دانیشتووانی شارەكەی بەدوای خۆیدا هێناوە و گومانی بە ئەنقەست ئەندامدانی ئەو كردەوەشی زیاد كردووە.

تانكری هەڵگری مازووت (نەوتی رەش) لە سنووری پیرانشارەوە ویستوویەتی بچێتە شارێكی باشووری ئێران كە لە نزیكی بەنداوی قشلاق سەر بە شاری سنە كە ئاوی خواردنی شارەكەش لەوێ دابنی دەبێ مەترسی لای خەڵكی شارەكە دروست كردووە.

پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كوردستان لەو بارەیەوە وتویەتی، قەدەغەكردنی هاتوچۆ تەنیا تانكری هەڵگری مادە شیمیاییەكان دەگرێتەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئێستاكە ژمارەیەك لە پێرسۆنێلی ئورگان و كرێكاران سەرقاڵی خاوێن كردنەوەی ئەوشوێنەن.

دەوترێ، بە وەرگەڕانی ئەو تانكرە نیگەرانی لای خەڵك دروست بووە و سەبارەت بە كێشەی تەندروستی و نەبوونی خزمەتگوزارییەكان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و باسی لەوەش كرد، كەمتەرخەمی ئیدارەكان وای كردووە كە رەواندنەوەی كێشەكان بە ئەستەمی جێبەجێ‌بكرێت.

وەرگەڕانی تانكرەكانی هەڵگری نەوت و مادە شیمیایەیكان لە سنە و دەورووبەری بەنداوی قشلاق لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین رووداوی هاوشێوە رووی داوە و بە وتەی بەرپرسانی پەیوەندیدار هەموو كامیۆنێك ئیزنی هاتوچۆیان لەو رێگایە نیە

لە هەمان كاتدا هەواڵنێریی حكومەتی مێهر رایگەیاندووە كە، روودانی ئەو كارەساتانە زۆر جار لە كەمتەر خەمی بەرپرسان و ناوەندە پەیوەندیدارەكانە و لێپرسراوانە و ئەوان لەو كاتانەدا بێدەنگی هەڵدەبژێرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.