کوردستان

بەشێكی بەرچاو لەو چەكانەی رەوانەی كۆبانێ كراون لە دەستی داعشدایە / ڤیدیۆ

كەناڵی (ئەعماق) سەر بە چەكدارانی داعش ڤیدیۆی ئەو هاوكارییە سەربازییانەی بڵاوكردەوە،كە رۆژی دووشەممە لە هەرێمی كوردستانەوە بەرێگەی فڕۆكەی ئەمریكی بۆ كۆبانێ نێردران . وێنەكان پیشانی دەدەن كە بەشێكی ئەو چەكانە دەست چەكدارانی داعش كەوتوون كە بە فڕۆكە لە ئاسمانەوە بۆ نێو شاری كۆبانێ فڕێدرانە خوارەوە. هەندێك سەرچاوە پشتڕاستیدەكەنەوە كە بەشێك لەو چەكانە دەست داعش كەوتوون، بەڵام دەڵێن بەرلەوەی داعش سوودیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێنەری قەسری شیرین: بێكاری و گرانی پشت خەڵكی شكاندووە

نوێنەری قەسری شیرین لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە هوشدارێكدا بە سەرۆك كۆماری ئەو حكومەتە وتی: بێكاری و گرانی پشت خەڵكی شكاندووە و رۆژ لەسەر رۆژ كێشەی توێژە كەمداهاتەكانی كۆمەڵگا لە حاڵی پەرەسەندندایە، بۆیە پێویستە بە شێوەی جیددی بەدواداچوون و چارەسەری بۆ ئەم گرفتانە بكرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشەكانی داعش لە باشووری كوردستان لە زۆر شوێن شكستیان هێناوە

شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپی چەكدارانی داعش لە چەندین میحوەرەوە، هێرشییان كردە سەر بەرەكانی پێشەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بەپێی ئەو هەواڵانەش كە ئەمڕۆ بڵاو كرایەوە، لە زۆربەی میحوەرەكان داعش دووچاری شكست بووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هاوكاریەكان گەیشتنە كۆبانێ و داعش قورسترین هێرشی كردە سەر ئەو شارە

فەرماندەیەكی ئەمریكایی رایگەیاند، كە دوێنێ شەو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا ئەو هاوكارییە سەربازیی و مرۆڤانەیان گەیاندە كۆبانێ، كە لە لایەن هەرێـمی كوردستانەوە نێردرابوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی ژمارەیەك لە چالاكانی شاری بۆكان بۆ پشتیوانی لە كۆبانێ

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ژمارەیەك لە مامۆستایانی زمانی كوردی، چالاكانی مەدەنی، مافناسان و هونەرمەندانی شاری بۆكان بە مەبەستی بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانێ دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرماندەیەكی كوردی داعش: دیلەكانمان لەگەڵ پێشمەرگە دەگۆڕینەوە

فەرماندەیەكی‌ كوردی‌ نێو رێكخراوی‌ داعش ئامادەیی‌ خۆیان نیشاندەدات بۆ گۆڕینەوە دیلەكان لەگەڵ پێشمەرگەو هەروەهاكوشتنی‌ داعشە كوردەكان پشت راستدەكاتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەرەسەندنی زەخت و گوشاری سەر كرێكارانی شیركەتی”بانتا ئابیدەر”

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، زەخت و گوشاری خاوەنكاری شیركەتی “بانتا ئابیدەر” لە شاری سنە بۆ سەر كرێكارانی شیركەتەكە بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كۆڵبەران لە شاری سەردەشت

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری شاری سەردەشت بۆ باشووری كوردستان، كۆڵبەران و كاسبكارانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری لەسێدارەدانی 5 كەس لە زیندانی شاری ورمێ

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، چەند كاتژمێر پێش ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ، ٥ كەس بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەركان لە بەندیخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام، رەوانەی ژووری تاكەكەسی كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »