چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

وەزیری دەرەوەی توركیە: رێگەی چوونی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كۆبانێ دەكەینەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی مانگی رەزبەر، وەزیری دەرەوەی توركیە ڕایگەیاند، كە سنوورەكانیان بۆ چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری كۆبانێ دەكەنەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تونس، مەولود چاووشئۆغلوو وەزیری دەرەوەی توركیە ڕایگەیاند كە یارمەتی هێزی پێشمەرگە دەدەین بۆ ئەوەی بچێتە ناو كۆبانێ.
ئەو هەروەها وتیشی ‌بە مەبەستی پاراستنی شارەكە و بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعش ڕێگە بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەدەین كە لە سنووری توركیەوە بچنە كۆبانێ‌.

مەولود چاووشئۆغلوو وەزیری دەرەوەی توركیە لەو دانیشتنە هاوبەشەدا زانیاری زیاتری لەو بارەیەوە باس نەكرد.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە دوێنی هەواڵەكان باسیان لەوە دەكرد كە، تۆپخانەكانی توركیە شان بە شانی داعش خەریكی بۆردمانی شاری كۆبانێ بوون و چەندین هاونیان لە وەڵامی چەند هاونێكی داعش كە كەوتۆتە نێو خاكی توركیەوە، لە كۆبانێ داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.