چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گیانلەدەستدانی 3 منداڵی ئاوارە ئیزیدیەكان بە هۆی ئاگركەوتنەوە

سێ‌ منداڵی‌ ئاوارە ئێزیدیەكان لەكەمپی‌ خانكێ‌ لە دهۆك، دوای‌ ئەوەی‌ بەهۆی‌ باران بارینەوە شۆرتی‌ كارەبا خێوەتەكەیانی‌ سوتاند، گیانیان لەدەستدا.

ئەیاز خانكێ‌ ئەندامی‌ لیژنەی‌ پێشوازیكردنی‌ ئاوارەكان لە خانكێ‌، بە كاناڵی “كەی ئێن ئێن”ی راگەیاندووە، شەوی‌ رابردوو بەهۆی‌ خراپی‌ خزمەتگوزاری‌ لە نێو كەمپی‌ خانكێ‌ دوای‌ بارینی‌ بارانێكی‌ زۆر، رووداوێكی‌ ناخۆش روویدا و بەو هۆیەوە 3 مندڵ گیانیان لەدەستدا.

وتیشی‌ “بارانەكە شۆرتی‌ كارەبای‌ لەخێوەتێكدا دروستكرد‌و لە ئەنجامدا 3 منداڵ گیانیان لەدەستدا”.

شایانی باسە، پارێزگای‌ دهۆك زۆرترین ئاوارەی‌ تێدایە، لە ئێستادا ئاوارە ئێزیدیەكانی شەنگال لە كەمپی‌ خانكێ‌ لە رەوشێكی‌ خراپدان و چاوەرێی‌ یارمەتی‌ لە حكومەت‌و رێكخراوەكان‌و خێر خوازان دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.