دوو شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2022

بەشێكی بەرچاو لەو چەكانەی رەوانەی كۆبانێ كراون لە دەستی داعشدایە / ڤیدیۆ

كەناڵی (ئەعماق) سەر بە چەكدارانی داعش ڤیدیۆی ئەو هاوكارییە سەربازییانەی بڵاوكردەوە،كە رۆژی دووشەممە لە هەرێمی كوردستانەوە بەرێگەی فڕۆكەی ئەمریكی بۆ كۆبانێ نێردران . وێنەكان پیشانی دەدەن كە بەشێكی ئەو چەكانە دەست چەكدارانی داعش كەوتوون كە بە فڕۆكە لە ئاسمانەوە بۆ نێو شاری كۆبانێ فڕێدرانە خوارەوە.

هەندێك سەرچاوە پشتڕاستیدەكەنەوە كە بەشێك لەو چەكانە دەست داعش كەوتوون، بەڵام دەڵێن بەرلەوەی داعش سوودیان لێ ببینێت تەقێندراونەتەوە.

ئیدریس ناسان، جێگری دەستەی دەرەوەی پەیوەندییەكانی كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاندووە، كە هەموو چەكەكان گەیشتووەتە دەستی شەڕڤانان. بەڵام بەپێی ئەو ڤیدیۆیە بەشێكی كەوتووەتە لای چەكدارانی داعش.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.