چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داعش واز لە زومار و شەنگال دەهیێنێت

سەرچاوەیەك ئاماژە بە شكستی داعش لە زومار دەكات و دەڵێت: لە موسڵ باری دەروونی سەركردە و لایەنگرەكانیان تێكچووە.

سەرچاوەیەك لە شاری موسڵ بە باسنیوزی راگەیاندووە كە، باری دەروونی داعش و لایەنگرەكانیان لە موسڵ زۆر تێكچووە بە جۆرێك بەشێكی زۆری بریندار و كوژراوەكانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی موسڵ كردوون، هەروەها دەوترێ: چوار بەرپرسی گەورەی داعش سەرپەرشتی شەڕی زوماریان كردووە، لە دژی پیشمەرگە یەكێك لەو بەرپرسانە كوژراون و لاشەكەی نادیارە، ئەو سێ بەرپرسەی ماونەتەوە بەرەو سنوری موسڵ كشاونەتەوە، هەرچەندە تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی داعش ڕای نەگەیاندووە، بەڵام دەنگۆ لە ناو ئەندامەكانیان بڵاو بووەتەوە باس لە گوللەبارانكرنی ئەو بەرپرس و چەكدارانەی داعش دەكەن كە پاشەكشێیان لە زومار كردووە.

لە ئێستادا تەواوی زوممار و 14 گوندی دەوروبەری لە ژێر دەستی پێشمەرگەدایە و داعش بەلەدەست دانی زومار ناتوانێت لە شەنگال بمێنێتەوە، ئەوەش مەترسی لە سەر داعش دروست دەكات كە شەنگالیش لەدەست بدات، ئەو سەرچاوە دەشڵێت : داعش ناتوانێت هێزی زۆر ڕەوانەی زومار و شەنگال بكات چونكە لە خواروی عێراق و لە تكریت سپای عێراق و هێزی هاوپەیمانان و بەشێك لە هێزە خەباتكارە كوردەكان گوشارێكی باشین خستووەتە سەریان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.