پێنج شه‌ممه‌ 6 تشرینی یه‌كه‌م 2022

كوژرانی زیاتر لە 160 داعش و گیانبەخت كردنی 20 پێشمەرگە

لە هێرشەكانی دوێنێ شەممە 3ی مانگی رەزبەر،  هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی “دومیز 9 گوند و بەتەواوەتی ناحیەی زومار ئازاد كراون و بە میحوەری *باشیك*”یش گورزەی گەورەیان لە چەكدارانی داعش وەشاند و لە ئاكامدا زیاتر لە 160 چەكداری داعش كوژران و لە بەرانبەردا 20 پێشمەرگە گیانیان بەخت كرد.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە باشووری كوردستان، هێرشی بەرەبەیانی دوێنێ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری زومار،(  ناحیەی زومار و كۆمەڵگای دۆمیزو گوندەكانی گرفر، كانی شیرین، تەلموس، نفرەت، دركابر، جزیرە، عەزیزیە، ئەبووجنە، نسیحلە)، لە چەكدارانی داعش پاككردەوە.

لەئەنجامی ئەو هێرشە فراوانەدا كە 9  گوندو كۆمەڵگایەك و ناحیەی زوماری و بەشێكی بەرچاو لە ناوچەی باشیك ئازدكرا‌، زیاتر لە 160 چەكداری داعش كوژران  و 20 پێشمەرگەش شەهیدبوون كە پلەداریشی تێدایە.

لەنێو كوژراوەكانی هێزی پێشمەرگەدا لە خیزانێك سێ كوڕیان شەهیدبووه.

هاوكات عەقیدێكی بەشی ئەندازیاری كە بەرپرس بووە‌ لەمین هەڵگرتنەوەو، پووچەڵكردنەوەی ئۆتۆمبیلی بەمین چێنراو، پاش پووچەڵكردنەوەی 34 بۆمب، 35 ەمینیان پیا دەتەقێتەوەو گیانیان بەخت كردووە.  ‌

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.