سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كرێكارێكی مەریوانی لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا

چەن رۆژ پێش ئێستا كرێكارێكی مەریوانی كە لە شاری سلێمانی خەریكی كار كردن بوو بە هۆی رووداوی كار گیانی لەدەستداوە.

بە پێی هەواڵەكان لەوبارەوە، “ئۆمید شەریفی” كوڕی حاجی كەریم باشماخ تەمەن ٣٥ ساڵ كە ژیانی هاوبەشیشی پێكهێناوە و بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەكەی لەبەر ناچاری رووی لە شاری سلێمانی لە باشووری كوردستان كردبوو، بە هۆی رووداوی شوێنی كار گیانی لەدەستدا.

دەوترێ ئۆمید شەریفی لە كاتی كار كردن بە سەنگ فرێز تووشی رووداوی دڵتەزێن هاتووە و گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی لە شاری مەریوان ئەسپەردە كراوە.

شایانی باسە، ساڵانە رێژەیەكی زۆر لە كرێكاران و زەحمەتكێشانی كوردستان، بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی كار و هەروەها كەمتەرخەمی لە كاتی كاركردن تووشی رووداوی كار دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن. زۆرێ لەم كرێكارانەش بیمەی كاریان نیە و كاتێ بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە، بنەماڵەكانیان تووشی كێشەی دابینكردنی بژیوی ژیان دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.