چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زومار لە لایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كرایەوە

پێشمەرگەی باشووری كوردستان توانیان ناحیەی زومار بەتەواوەتی لە چنگی چەكدارانی داعش رزگار بكەن.

پاش ئەو هێرشەی كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 3ی مانگی رەزبەر لە لایەن پێشمەرگەی باشووری كوردستانەوە دەستی پێ كرد بۆ سەر زومار، تواندرا ئەو ناحیەیە لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بكرێت.

پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی زوماردا دوو پێشمەرگە بە سوكی برینداربوون.

دوای ئەوەی سەعات 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە هێرشەكانیان بۆ كۆنتـڕۆڵكردنەوەی زومار دەستپێكرد توانیان گوندەكانی گڕڤڕو تەلموس و گرد كافر كۆنـتڕۆڵبكەن و بەرەو ناحیەكەش پێشڕەوی بكەن‌و كەمێك پێش ئێستاش هێزی پێشمەرگە توانی بەتەواوی كۆنترۆڵی ناحیەی زومار بكات.

لەم شەڕەدا‌و بەهۆی بۆردومانی تۆپخانەكانی هێزی پێشمەرگەو فڕۆكە جەنگیەكانەوە، چەكدارانی داعش زیانی زۆریان بەركەوتووەو ژمارەیەكی زۆریشیان لێكوژراون.

ئێستا تیمە شارەزاكانی هێزی پێشمەرگە دەستیانكردووە بە پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبە چێندراوانەی چەكدارانی داعش لەدوای خۆیان جێیانهێشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.