پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زیندانیەكی سیاسی لە زیندانی سنە بە هۆی خۆكوژی گیانی لەدەستدا

زیندانیەكی خەڵكی شاری كامیاران كە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە راگیرابوو، بە هۆی گوشاری لە رادەبەدەری كاربەدەستانی زیندان دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، بە هۆی گوشاری تاقەت پڕوكێنی كاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا زیندانیەكی سیاسی بە ناوی “ئیرەج مزەفەری: دەستی دایە خۆكوژی و بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكیەوە گیانی لەدەستدا.

دەوترێ، ئەو زیندانیە سیاسیە كە 25 ساڵ تەمەنی بوو و خەڵكی شاری كامیاران بوو، بە هۆی گوشاری لەرادەبەدەر و دۆخی سەدەناوەڕاستی نێو زیندان و پێ نەدانی مەرەخەسی لە لایەن بەرپرسی زیندانەوە، دەستی داوەتە خۆیكوژی و بە هۆی كەمتەرخەمی پزیشكیەوە لە كاتی گواستنەوە بۆ بێهداریی گیانی لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.