دوو مامۆستای “بۆكان”ی یەكێكیان رچەشكێنی دەكات و یەكێكیان دەردەكرێت

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتوون، مامۆستایەكی خەڵكی شاری بۆكان، ناوەندێكی بۆ فێربوونی زمان زاراوەی كرمانجی كردۆتەوە و ئێستاكەش یەكەم خولی ئەو فێركاریە كۆتایی پێهاتووە.

“هادی عەزیزی” لە مامۆستایانی زمانی كوردی لە شاری بۆكان، بۆ یەكەمین جار نوێگەری دەكات و فێرگەیەكی زمان زاراوەی كرمانجی دادەمەزرێنێت و ئەو یەكەم كەسە كە لە هەرێمی سۆرانی زمانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە سەر بناغەی زانكۆی سوربونی پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە، بە شێوەی ئاكادێمی وانەی دەستووری زمان زاراوەی كرمانجی دەڵێتەوە.

هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە كە, مامۆستایەکی کوردی پەیمانگەی تەکنیکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی لەسەر کار لابرا.

سیروان ئیسماعیل پوورئەقدەم، پارێزەر و یاساناس، لە دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵدا بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆکە کراوە و بڕیاری دەرکرانەکەی پێ ڕاگەیاندراوە.

ئەو مامۆستا کوردە، پێشووتر چەند جار لە لایەن ئاسایشی زانکۆوە هۆشداری پێ درابوو کە جلوبەرگی کوردی لەبەر نەکات و دواجار هەر بەم هۆکارە، کارەکەی لێ ئەستێندراوە.

سیروان ئیسماعیل پوورئەقدەم، دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی بەهەشتی تارانە و هاوکات لەگەڵ پارێزەری، ماوەی چوار ساڵە لەو زانکۆیە وانەی یاسای مەدەنی، یاسای بازرگانی و هتدی دەوتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.