سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئێران

ساڵانە لانیكەم 150 هەزار حاڵەت تەڵاق لە ئێران روودەدات

جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی، تەڵاق بە یەكێك لە گرینگترین زیانەكانی كۆمەڵگە ناو دەباو دەڵێ، ساڵانە بەپێی ئامارەكان 150 هەزار تەڵاق لە ئێرانی ئیسلامیدا ڕوو دەدەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

12 پارێزگای ئێران لە بواری مادەهۆشبەرەكان دۆخێكی قەیراناوییان هەیە

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، بەرپرسی ژووری بیركیدنەی ستادی بەرەنگاریی لەگەڵ مادەهۆشبەرەكان وتی: نزیكەی 10 هەزار میلیارد تمەن خەزار و هەزینە لە بەشی مادەی هۆشبەردا بەر ئابووریی ئێران كەوتووە و نرخی پەرەسەندنی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان بە پێی خوێندنەوەكانی ساڵی 1390ی هەتاویی، 65.2% دەبێت و هەندێ پارێزگاكان لەوانە پارێزگای خوزستن لە ریزی 12 پارێزگایەكی ئێراندایە كە لە دۆخێكی سوور و …

زۆرتر بخوێنەوە »

بێژەرێكی تەلەفیزیۆنی ئێران پەنابەری ئەمریكا بوو

“هادی زەنوزی ئەسڵ” بێژەری پێشوی كاناڵی هەواڵی دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامی و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی شیركەتی میللی پیشەسازیی پیترۆشیمی لە دەوڵەتی پێشوو، پاش ماوەیەك ونبوون لە بەربینگی راگەیاندنە ناوخۆییەكان و دەنگۆگۆڵێكی جیاجیا، لە ئاكامدا سەرلەبەیانیی چوارشەممە 20ی مانگی ئایار لە رادیۆیەكی فارسی زمان لە ولایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا هاتە سەر ئانتین.

زۆرتر بخوێنەوە »

75%ی زیندانیەكانی ئێران گیرۆدەی مادە هۆشبەرەكانن

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان 75%ی زیندانییان لە ئێران گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكانن و بە پێی وتەی وەزیری بێهداشت كە سەردانی یەكێك لە زیندانەكانی ئێرانی كردوە، ئەو زیندانییانە وەك “بۆمبی سەعاتی”یان لێ هاتووە و لەوانەیە لە هەر كات و ساتێكدا بتەقێنەوە و رێژەی زیندانیان لە ئێران دوو هێندەی زەرفیەت و ستانداردی دیاریكراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لیژنەی سیاسی تاڵبان و كۆماری ئیسلامی ئێران چاوپێكەوتنیان ئەنجام داوە

هەواڵنێریی تەسنیم لە ئێران راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوەتە ئەوەیكە لیژنەیەكی تاڵبان پێكهاتوو لە ئەندامانی “دەفتەر سیاسی” ئەو گرووپە لە وڵاتی قەتەر بەرەو ئێران سەفەریان كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سندوقی نێودەوڵەتیی پارە: ئێران زۆرترین نرخی هەڵاوسانی ناوچەكەی هەیە

سندووقی نێودەوڵەتیی پارە لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست كردووە و بەپێی راپۆرتەكە وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین هەڵاوسانی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »