سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

زیاتر لە 11 هەزار ئیمام زادە لە ئێران بوونی هەیە

بە پێی دوایین ئامارە فەرمیەكانی خودی كۆماری ئیسلامی ئێستاكە لە ئێران زیاتر لە 11 هەزار ئیمام زادە بوونی هەیە.

ئامارە فەرمیەكان باس لەوە دەكەن، كە لە سەرەتای هاتنە سەردەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە ساڵی 1357ی هەتاویی هەتا ئێستا هەموو ساڵێك 300 ئیمام زادە لە ئێران بە ئاماری ئیمام زادەكان زیاد دەكات و تا ساڵی 1390ی هەتاویی 10 هەزار و 500 گۆڕی ئیمام زادە لە ئێران بوونی هەیە و لە ماوەی ئەم 30 ساڵەدا رێژەی ئیمام زادەكات رێژەی ئیمام زادەكان 7 هێندە بووەتەوە.

دۆزینەوەی ساڵانە 300 ئیمام زادە لە ئێران لەحاڵێكدایە كە 8 هەزار لەو ئیمام زادانە هیچ بەڵگە و دیكۆمێنت و شەجەرنامەیەكیان نیە.

جێگای ئاماژەیە، ئیمام زادە بەو كەسانە دەوترێ كە كوڕ و نەوە و نەتیجەی ئیمامی شیعەكانن و كۆماری ئیسلامی ئیدعا دەكات كە قەبری زۆرێكیان لە ئێراندایە و پاش هەڵدانەوەی قەبرەكانیان دەیانكەن بە زیارتگا و لەو رێگەیەوە ساڵانە بە بڕێكی زۆر پارە لە خەڵكی زیارەتكار وەردەگرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.