پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

سندوقی نێودەوڵەتیی پارە: ئێران زۆرترین نرخی هەڵاوسانی ناوچەكەی هەیە

سندووقی نێودەوڵەتیی پارە لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست كردووە و بەپێی راپۆرتەكە وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین هەڵاوسانی هەیە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە گەشەی ئابووریی وڵاتی ئێران لە ساڵی 2015دا زۆر كەم بووە و پێشبینی ئەوەش كراوە كە بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە ڕوو لە كەمی بكات.

سندووقی نێودەوڵەتیی پارە  باسی لەوەش كردووە لە ساڵی 2000وە هەتا ئێستە ئێران بە 17%  زۆرترین رێژەی هەڵاوسانی لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە.

ئەو راپۆرتە لەحاڵیكدایە كە “وەلیوڵڵا سەیف” لێپرسراوی گشتیی بانكی ناوەندی ئێران بەڵێنی داوە كە هەتا كۆتایی ساڵی 2015دا رێژەی هەڵاوسانی لەو وڵاتە بێنێتە كەمتر لە9%.

لە راپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریقادا مەراكێش بە 4% نزمترین و كەمترین رێژەی هەڵاوسانی بۆ خۆی مسۆگەر كردووە.

سندووقی نێودەوڵەتیی پارە لە راپۆرتەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو كە بەپێی ئەو هەڵاوسانەی كە ئێران لەساڵی 2015دا بوویەتی، دەكرێ بڵێین كە گەشەی ئابوورییەكەی لەساڵانی 2013 و 2014دا لەژێر سفردا بووە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە كە ئێران بەهۆی ئەو گەمارۆانەی كە لەسەرییەتی ناتوانێ بەرهەمهێنانی نەوتەكەی لەوەی كە هەیە زیاتر بكات و ئەگەری ئەوەش هەیە هەناردەی نەوتەكەشی روو لە كەمی بكات.

بانكی نێودەوڵەتیی پارە ساڵی 2014ش بڵاوی كردبوویەوە، گەشەی ئابووری لە ئێران تەنیا %0.6 بووە و لە بەرامبەردا هەڵاوسان 17.3% بووە، هەروەها باسی لەوەش كردبوو  كە ئێران 406.3 ملیار دۆلار داهاتی بووە و بەو پێیە بە دووەمین گەورە وڵاتی ئابووریی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریقا پاش عەرەبستانی سعوودییە دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.