چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لیژنەی سیاسی تاڵبان و كۆماری ئیسلامی ئێران چاوپێكەوتنیان ئەنجام داوە

هەواڵنێریی تەسنیم لە ئێران راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوەتە ئەوەیكە لیژنەیەكی تاڵبان پێكهاتوو لە ئەندامانی “دەفتەر سیاسی” ئەو گرووپە لە وڵاتی قەتەر بەرەو ئێران سەفەریان كردووە.

ئەو هەواڵنێرییەی نزیك لە سپای پاسدارانی ئێـران، باسی لەوە كردووە كە سەرۆكی ئەو لیژنەیە “تەیب ئاغا” بەرپرسی دەفتەری سیاسی تاڵبان لە وڵاتی قەتەرە.

“محەمەد باقر نەوبەخت” وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 29ی مانگی گولان لە وەڵام دانەوە بە پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بەم سەفەرە وتی: ئاگاداری ئەم بابەتە نیم، ئەم بابەتە لەگەڵ عەقڵدا نایەتەوە و بە هەر حاڵ ناتوانم پشتڕاستی بكەمەوە.

گرووپی تاڵبان و دەوڵەتی ئەفغانستان تا ئێستا هیچ دژكردەوەیەكیان لەمبارەوە نەنواندووە.

تەسنیم لە راپۆرتەكەیدا وتوویەتی: لیژینەی دەفتەر سیاسی تاڵبانی ئەفغانستان لە سەفەرەكەیاندا بۆ تاران لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمنیەتیی كۆماری ئیسلامی چاوپێكەوتنیان كردووە و سەبارەت بە رووداوەكانی ناوچەكە و بەتایبەت رووداوەكانی تایبەت بە جیهانی ئیسلام و هەروەها پەیوەندیدار بە كۆچبەرانەوە راگۆڕینەوەیان ئەنجام داوە.

هەروەها لەو راپۆرتەدا هاتووە، كە پێشتریش لە ساڵانی رابردوو، تاڵبان 2 جاری دیكە بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمنیەتیی ئێران و هەروەها بەشداریی لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی وشیاریی ئیسلامی بۆ ئێران سەفەریان كردبوو.

نزیكەی 2 ساڵ لەوەپێشیش تاڵبان رایگەیاند نوێنەرەكانیان لە قەتەرەوە بەرەو ئێران سەفەریان كردووە و سەبارەت بە بابەتگەلێكی جیاجیا لەگەڵ كاربەدەستانی ئێرانی وتووێژیان ئەنجام داوە. بەڵام باڵوێزخانەی ئێران لە كابۆل ئەو هەواڵەی رەت كردەوە.

گرووپی تاڵبان لە سەرەتاكانی ئەمساڵ دەنگۆی سەفەری لیژنەی ئەم وڵاتە بۆ وڵاتی چینی پشتڕاست كردەوە و وتی: لیژنەی ئەم گرووپە لە مانگی نوامبری ساڵی رابردووی زایینی لە قەتەرەوە بە مەبەستی باس كردن لەسەر بابەتە دوولایەنەكان لە نێوان گرووپی تاڵبان و ژین و باس كردن لەسەر بابەتە تایبەتەكانی تاڵبان بەرەو ئەو ولاتە سەفەری كردبوو.

پەیوەندییەكانی ئێران و تاڵبان كاتێ كە ئەوان لە ئەفغانستاندا لەسەر دەسەڵات بوون، پڕ ئاڵۆز بوو و ئەم ئاڵۆزییانە لە ئاكامی كوژرانی دیپلۆماتەكانی ئێران لە باكووری ئەفغانستان لە ساڵی 1998 پاش دەستبەسەراگرتنی ئەو شارە لە لایەن تاڵبانەوە پەرەی سەند.
ئێران ئەو كات لە هاوپەیمانیی نەیارەكانی تاڵبان لە باكووری ئەفغانستان پشتیوانیی دەكرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.