چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بێژەرێكی تەلەفیزیۆنی ئێران پەنابەری ئەمریكا بوو

“هادی زەنوزی ئەسڵ” بێژەری پێشوی كاناڵی هەواڵی دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامی و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی شیركەتی میللی پیشەسازیی پیترۆشیمی لە دەوڵەتی پێشوو، پاش ماوەیەك ونبوون لە بەربینگی راگەیاندنە ناوخۆییەكان و دەنگۆگۆڵێكی جیاجیا، لە ئاكامدا سەرلەبەیانیی چوارشەممە 20ی مانگی ئایار لە رادیۆیەكی فارسی زمان لە ولایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا هاتە سەر ئانتین.

ماڵپەڕی پارسینە نووسیویەتی: هادی زەنوزی لە ماوەی هەفتەی رابردوو چەند بەخشی هەواڵی كۆتای بۆ بەرنامەیەك بە ناوی ژووری هەواڵ لە رادیۆی فارسی زمانی ولایەتی كالیفۆڕنیا لە ئەمریكا بەڕێوە بردووە، بەڵام سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 20ی مانگی ئەیاری 2015ی زایینی بەشی هەواڵی بەیانیانی ئەو دامەزراوە رادیۆیەی بە شێوەی كاتیی گرتە ئەستۆ.

زنوزی ئەسڵ كە لە یەكەم بێژەرەكانی كاناڵی هەواڵی ئێران بوو، ماوەیەك پێش ئێستا بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی تەنزئامێز لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، “كانالچی هەواڵ”ی ئێران بە “كاناڵی ێ هەواڵ” ناو لێبردبوو كە دەنگی خەڵكی زوڵم لێ كراوی ئوروپا و ئەمریكاست!

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.