مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی تورکیای کرد و کاتێ گەیشتە شاری ئامەد، لەلایەن مستەفا جاھید كراچ پارێزگاری ئامەد و هەروەها لەیلا زانا پێشوازیی لێ كرا. لەیلا زانا بە جل و بەرگی کوردییەوە بارزانی لە باوەش گرت، لە ئامێز گرتنێک کە نیشاندەدات پروسەی ئاشتی لە کوردستانی باکوور و هەروەها پارچەکەی دیکەی کوردستان زیاتر بەرەوپێش دەبات. بارزانی لە ئامەد وتی وەک …
زۆرتر بخوێنەوە »وتار
اتحادیه زنان مریوان / رشاد مصطفی سلطانی
اتحادیه زنان مریوان تشکیلاتی غیره حزبی ،که بیانگر افق های دمکراتیک ، بینش های متفاوت و همکاری های مدنی بود . سوید ، آبانماه 1392 شمسی مکان : شهر مریوان. زمان : در آستانه‌ی قیام ملت های ایران. ابزار : بنیان نهادن اولین ارگان سیاسی زنان. عنوان : اتحادیه زنان مریوان. هدف: ارتقا آگاهی …
زۆرتر بخوێنەوە »لە دونیای وەهمی دیپلوماسیەت هەرێمی کوردستان/ محەمەد حەکیمی
دیپلوماسی یان پێوەندی دیپلوماتیک، بە زانستی پێوەندی نێوان سیاستڤانانی وڵاتان دەوترێت. بە بەرپرسانی ڕەسمی سیاسی، کلتووری، ئابووری و نیزامی وڵاتێک لە لایەن وڵاتێکی دیکە یان ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتییەوە قەبووڵ دەکرێ. لە کولتووری دیپلوماتیکدا باڵاترین ئاستی پێوەندی یان نوێنەری وڵاتان پێی دەوترێت سەفیر یان باڵوێز. بە پێی یاسای “٢٢” کنواسیون ڤیەن. ئەو شوێنانەی کە پێیان دەوترێ سەفارەتخان یان کونسولخانە یان دەفتەری کونسولخانە …
زۆرتر بخوێنەوە »گرنگی هاوپه‌یمانیی کورد‌و عه‌ره‌ب دوای به‌هاری عه‌ره‌بی/کاوه که‌ریمی
سه‌ره‌تا: دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی، کۆمه‌ڵگای کوردی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ تووشی ئاڵوگۆڕی سیاسی بووه‌ته‌وه. ئاست‌و پێوه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌کان له به‌شێکی کوردستانه‌وه بۆ به‌شێکی تر جیاواز‌و له هێزێکه‌وه بۆ هێزێکی تری کوردی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی داگیرکرابوونی زۆربه‌ی ڕوبه‌ری کوردستانی گه‌وره‌و نه‌بوونی میکانیزمێکی شیاو بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئاست‌و شێوازی ڕه‌فتاری هێزو لایه‌نه کوردییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆلی گۆڕانکارییه، تێنه‌گه‌یشتن‌و خاوبوونێکی به‌رچاوی له …
زۆرتر بخوێنەوە »کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و پوختەی ئەرک/ جەلیل ئازادیخواز
باس و خواسەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، دوای کۆیەک هەڵکشان و داکشان وا دیارە کە دیسان دەکەوێتەوە ڕۆژەڤ. هێزەکانی کورد لە بارودۆخێکدا سەرەقاڵی بەستنی ئەم کۆنگرەن کە پرسی کورد لە هەردوو بەستێنی ناوخۆ و دەرەوەدا دووچاری زۆر ئالۆزی شیاوی لەسەر وەستان بووە. گرفتەکانی ناوخۆیی ئێستای کورد، لە چەند رووبەری دیاریکراودا، کە دەتوانین سەرەکی ترینیان لەم خاڵانەی خوارەوەدا کۆبەند بکەین، بە بەرجەستەیی …
زۆرتر بخوێنەوە »لەسێدارەدان بەواتای هەبوونی ترس لەدوێنی، ئەمڕۆو داهاتووە!
ئاریتما موحەممەدی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو حوکوومەتانەی کە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا دەسەڵاتیان بەسەر نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاندووە، هەمیشە بەدوور لەهەر چەشنە لەبەر چاو گرتنێکی مافی مرۆڤایەتی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵ کردووەو بەهەموو شێوەیەک هەوڵیان داوە کە هێزو ورەی ئەو نەتەوەیە تێک بشکێنن و ڕێگا بۆ شۆردنەوەی ناسنامەو کولتووری نەتەوەیی ئەو نەتەوەیە خۆش بکەن. …
زۆرتر بخوێنەوە »نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌ڕێز فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌باره‌ت به سمكۆ
بێهزاد خۆشحاڵی سڵاو‌و رێز سه‌باره‌ت به‌لێدوانی جه‌نابتان سه‌باره‌ت به‌نه‌مر “سمكۆ” سه‌رچاوه‌ی ژماره1: مارشه‌معوون له‌گه‌ڵ هه‌موو تیره‌كانی ئاشووری‌و سه‌رۆك خێڵه‌كان قسه‌ی كرد كه چ بكه‌ن؟ پێیان باشتر بوو یارمه‌تی رووس بده‌ن. له 2مارس1915 مارشمعون رووسه‌كانی بینی‌و به‌یارمه‌تی ده‌سته‌یه‌ك سه‌ربازی رووس گه‌رایه‌وه لای تیره‌كه‌ی. ئه‌و به‌رله‌وه‌ی پێشنیاری رووسه‌كانیان بو روون بكاته‌وه خێڵی جیلووسوینی خۆی به‌رداو به‌ره‌و سه‌ڵماس كه‌وتنه‌ڕی. جیلوكان له‌رێگا تووشی سوپای …
زۆرتر بخوێنەوە »له په‌راوێزی وڵامدانه و وڵامنه‌دانه‌وه‌ی حیزبه‌کان به ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌ی کۆمه‌ڵێک له ژنانی چالاک
قادر وریا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وڵامی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به نامه‌ی دڵسۆزانه‌ی کۆمه‌ڵێک له ژنانی چالاکی کوردستان، له دنیای مه‌جازیدا، هێندێک تانه و ته‌شه‌ر له‌و وڵامانه دران. دیاره که‌سانێکێش هه‌بوون، به ڕێزه‌وه باسی نه‌فسی وڵامدانه‌وه‌که‌یان کرد و به کارێکی به‌رپرسیارانه و ولامده‌رانه‌یان ناو برد. ده‌ستخۆش و سوپاس بۆ هه‌ر که‌سێک ده‌نێرم که کرده‌وه‌ی جوان ده‌بینێ و رێزی …
زۆرتر بخوێنەوە »ئاسکه ونبوه‌کان ! /ره‌شاد – مسته‌فا سوڵتانی
ڕۆژان هات و ڕۆژان چوو و، تراژیدیه‌کان هه‌ر ته‌واو نابن . ڕه‌وتی مێژوو هیواش هێواش په‌رده له سه‌ر دیکۆمینته نهێنیه‌کان و سیمای سیسته‌مه دیکتاتوره‌کان لا ده‌بات . پیلانی ئاشکرا و نهێنی داگیرکاران ، له هه‌موو لایه‌نه‌وه ده‌ر حه‌ق به میلله‌تی کورد دوو قاته . باری پسیکۆلۆژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کورد، زۆر ناهه‌موار و شکێندراوه . هه‌واڵه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات، باشوور، باکور و …
زۆرتر بخوێنەوە »ده‌رباره‌ی غه‌ریزه‌ی مه‌رگ بۆ له‌خۆرهه‌ڵات فرۆید هێشتا زیندووه؟
بەختیار عەلی به‌شی«5» پێش لاکان، ڕەخنە له‌بنەما بایۆلۆژییەکانی غەریزەی مەرگ، ئەریش فرۆمیشی هێنابووە دەنگ. بەڵام لاکان فرۆیدیترو قووڵترە تا فرۆم، فرۆم هەر بنەما بایۆلۆژییەکانی غەریزەی مەرگ ناخاتە ژێر پرسیار، بەڵکو هەولێکی گرنگ دەدات شەڕانگێزی ناو مرۆڤەکان له‌سیستمی غەریزی جیابکاتەوە. شەڕانگێزی لای مرۆڤ هەیە، ڕۆڵێکی گرنگیش له‌پێکهاتی دەرونیدا دەبینێت، بەڵام غەریزەیەکی تایبەت به‌مەرگ بوونی نییە، گەر غەریزەی وا بوونی هەبایە «بەپێی …
زۆرتر بخوێنەوە »زمانی دیموکراسیەت
مەریوان وریا قانع یەکێک لەو ھۆکارە سەرەکییانەی وامانلێدەکات بەرگریی له‌سیستمی دیموکراسی بکەین، به‌سیستمێکی باش‌و کەم زیانی بزانین، ئەو ڕاستییە سادەیەیە کە ئەم سیستمە سیستمێکە دەتوانێت له‌هه‌ڵەکانی خۆی فێرببێت، دەتوانێت خاڵە لاواز‌و ناسکەکانی خۆی ببینێت، دەتوانێت خۆی باشتر‌و چاکترو چالاک‌تر بکات، دەزگا خراپەکانی لاببات‌و دەزگای باشتر‌و بەتواناتر لەشوێنیاندا دروستبکات. دیموکراسییەت سیستمێکە دەتوانێت هه‌موو ئەم گۆڕانکارییانەو زۆر گۆڕانکاری تر ئەنجامبدات بەبێ خوێنڕشتن، …
زۆرتر بخوێنەوە »