ڕۆژان هات و ڕۆژان چوو و، تراژیدیه‌کان هه‌ر ته‌واو نابن . ڕه‌وتی مێژوو هیواش هێواش په‌رده له سه‌ر دیکۆمینته نهێنیه‌کان و سیمای سیسته‌مه دیکتاتوره‌کان لا ده‌بات . پیلانی ئاشکرا و نهێنی داگیرکاران ، له هه‌موو لایه‌نه‌وه ده‌ر حه‌ق به میلله‌تی کورد دوو قاته . باری پسیکۆلۆژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کورد، زۆر ناهه‌موار و شکێندراوه . هه‌واڵه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات، باشوور، باکور و ڕۆژئاوای کوردستان فره سامناک و دڵته‌زینه . داگیرکاران له‌و په‌ڕی بێ ویژ‌دانیدا ،هه‌ر ڕۆژه خوێنی لاوانی کورد ده‌رێژن. سوکایه‌تی ، ئیهانه، بێ حورمه‌تی، زیندان و تیر باران به نسبه‌ت خه‌باتکاران و خه‌ڵکی ئاسایی کورده‌وه بوه‌ته نورمی ئاسایی ژیان . بیر و ئه‌ندیشه‌ی ڕێبه‌رانی مێشک ڕه‌ق هه‌ڵاتووی وڵاتانی” ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ” سه‌باره‌ت به دیموکراسی، ئازادی و مافی مرۆڤ زۆر تارک و لێڵ ، نامۆ و بیگانه‌یه. له‌م بوارانه‌دا ژنان و کچانی کورد که‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی سیسته‌مه دیکتاتوره‌کان و له‌م پێڤاژه‌یه‌دا زۆرترین قوربانیان داوه .
زیندانه‌کانی حکومه‌تی سێداره‌ی ئێران، پڕه له ژنان و کچانی ئازادیخواز و، له سوویا و تورکیاش به هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌ر خراپ تر نه بێت خۆ هه‌رگیز باشتر نیه . ئێستا حکومه‌تی مالێکی تووشی قه‌یرانی ناوخۆ هاتوه وده‌سه‌ڵاتی نیه که وه‌ک ده‌ورانی ژنڕاڵ سه‌دام ژنان و کچانی کورد ئه‌سیر و زیندانی کات . هه‌ر وه‌ختێک مالێکی توانی ناسیونالیست و شوڤینیسته عه‌ره‌به‌کان و دینداره سونیه‌کان و دینداره شیعه‌کان ئاشت کاته‌وه و یه‌کیان خات ، ئه‌وا به خێرایی به تانک و تۆپ هێرش ده‌کاته سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی کوردستانی باشوور . خه‌ڵکی ساوێلکه پێیان وایه حکومه‌تی مه‌لا حه‌سه‌ن ڕۆحانی ، به پێوه‌ری مرۆڤایه‌تی و له ده‌نگدانێکی ئازادانه هه‌ڵبژێردراوه. له حاڵیکدا هه‌موو بژارده‌کانی پۆستی ره‌ئیس جمهوری ئێران چه‌ند که‌سی دیارکراوی ” وه‌لایه‌تی فه‌قیه” بوون . که هه‌موویان له ئوڕگانی جاسوسی تیتلاعات کاریان کردوه و ئه‌زمونیان له جه‌نایه‌ت و کوشتاری خه‌ڵکی ئێران بێ وێنه‌یه و هه‌ر له په‌نجه‌ی ده‌ستیانه‌وه بگره، هه‌تا سه‌ر شانیان به‌خوێنی خه‌باتکارانی ئێرانی سووره. مرۆڤ شه‌رم ده‌یگرێت تا باسێک له ژنڕال به‌شار ئه‌سه‌د که خوازیاری دامه‌زراندنی ئیمپڕاتوری شیعه و عه‌له‌ویه‌کانه و ئوردووغان که خوازیاری زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیمپڕاتوری عوسمانیه بکات . هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه ، چاو له ڕێژه وژماره‌ی ژنانی کورد، له زیندانه‌کانی قامێشلوی به‌ر له شه‌ڕی ناوخو و زیندانی ئێستای ئامه‌د(دیاربه‌کر) بکه‌ین .
یه‌کێک له‌و دیکۆمێنتانه که دڵی هه‌ر مرۆڤێکی به ویجدان ده‌هه‌ژێنێت ، چاره‌نوسی نادیاری ئاسکه ونبوه‌کانی ده‌شته‌کانی گه‌رمیان، شارباژێڕ، هه‌ولێر ، شاره‌زور، پێده‌شته‌کانی بادینان و بناری قه‌ندیله. ئه‌و کاتانه یانی 1987 و 1988 زاینی کوردستان بوو بوو به گۆمی خوێن و ته‌می مه‌رگ وڵاتی داپۆشیبوو . به‌پێ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌دام و عه‌لی کیمیاوی ئامۆزای که له موخابراتی پارێزگای که‌رکووک، که‌وتوته ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان، نزیکه‌ی هه‌ژده که‌نیشکی کورد ، به ده‌ستی به‌عسیه‌کان ئه‌سیر وبه دیل گیراون . هاوکات حیزبی به‌عس ئه‌م که‌نیشکانه‌ی به وڵاتانی : میسر، کوێت و عه‌ره‌بستان فرۆشتوه . ئه‌م کچانه هه‌میشه تاسه‌باری دیداری دایک و باوک و که‌س و کاریان له کوردستان بوون و هه‌رگیز نه‌یانتوانی خۆیان له ده‌ستی فاشیزمی به‌عس ڕزگار که‌ن . ته‌مه‌تی ئه‌م که‌نیشکانه له نێوان 14 تا 23 ساڵ بووه .
ناوی ئاسکه ونبوه‌کان :
1- په‌یمان شوکور مسته‌فا 2- شلێر حه‌سه‌ن عه‌لی 3 – گه‌لاوێژ عادل ڕه‌حیم 4- چیمه‌ن نازم عه‌بباس 5- له‌یلا عه‌بباس جه‌وهه‌ر
6- سۆزه مه‌جید 7- سروه عوسمان که‌ره‌م 8- کوێستان عه‌بباس مه‌ولود
9- له‌میعه نازم عومه‌ر 10- حه‌سیبه ئه‌مین حه‌مزه 11- نه‌جیبه حه‌سه‌ن عه‌لی
12- خوراسان عه‌بدولله تۆفیق13- قه‌دریه ئه‌حمه‌د ئیبراهیم 14- عیسمه‌ت قادر عه‌زیز 15- خه‌وله ئه‌حمه‌د فه‌خره‌دین 16- گولیلک ئیبراهیم عه‌لی 17- شوکریه ڕۆسته‌م محه‌مه‌د 18- حه‌سیبه هیدایه‌ت ئیبراهیم .
ئه‌م کچانه ڕه‌شه رێحانه‌ی ده‌شتی گه‌رمیان ، ئاسکی بناری شاره‌زور ، گوڵ ئه‌ستێره‌ی پێده‌شته‌کانی بادینان و مانگه‌شه‌وی کوێستانی قه‌ندیل بوون ، که به ده‌ستی به‌عسیه فاشیسته‌کان له په‌نای دایک و باوک و خزم و که‌س و کاریان ژیانێکی پڕ له سه‌روه‌ریان بوو و ده‌ر هێنران و ڕفێندران . هه‌ڵویست و بنه‌ما فیکریه‌کانی ڕه‌ش تر له ڕه‌شی سیسته‌می به‌عس ، ژیانی ئه‌م کچانه ی فڕه دایه ناو گێژاوی گه‌رده‌لولێکی سه‌یر و که‌م وێنه . کورده زمان له هه‌سان دراو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کانیش زۆر یا که‌م ، به‌ئاگا و یان بێ ئاگا ، به هاندان و یا به پاره و دینار ده‌ستیان له‌م جه‌نایه‌تانه‌دا هه‌بووه و، ڕاسته‌وخۆ هاوکاری به‌عسیان کردووه . و ته‌نانه‌ت بیر و ڕای گشتی جیهان نازانێت له کام وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌ژین و چاره نوسی تاڵ تر له تاڵیان چییه ! کچێکی تر به ناوی ” نه‌سرین کاوێز ” که به عه‌ره‌بێکی پاره‌داری کوێتی فرۆشرابوو،وچاره‌نوسی خۆی به نائومێدی سپاردبوو و مردنی به ئاوات ده‌خواست ، له کاتی هێرشی هێزه‌کانی سه‌دام بۆ کوێت ، به شێوه‌یه‌کی سه‌ر سوڕ هێنه‌ر له لایه‌ن ئه‌و سه‌ربازانه وه که ده‌چنه مالی کابرا وبه‌یه‌که‌وه به کوردی قسه‌یان کردووه، ئاشکرا ده‌بێت . کچه‌که هاوار ده‌کا و داوای ڕزگاری ده‌کات . و سه‌ربازه کورده‌کان ڕزگاری ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان ، به‌ڵام هه‌رگیز دایک و باوک و که‌س و کاری نه بینی ، چونکوو به‌ر شاڵاوی ژه‌هرئاوی ئه‌نفال که‌وتبوون . و سیسته‌می حیزبی سوسیالیستی به‌عس به‌م شێوه‌یه هه‌موو به‌ها به‌رزه و به نرخه‌کانی مرۆڤایه‌تی له ژێر پێ نا و ، هاوکات زلهێزه‌کان وه‌ک: ڕووسیا، چین، فه‌رانسا، ئینگلیس، ئاڵمان ، ئامریکا ، ژاپون، هیند ، برازیل، پاکستان و ئیتالیا و ،وڵاتانی ئورۆپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش، سه‌باره‌ت به‌م تراژیدی و ژنوسایده‌یی کچانی کورد وه‌ک جاری جاران هه‌ر سکوتیان کرد . نازانم چۆن ویژدانی مرۆڤایه‌تی له حاست چاره‌نوس و به‌سه‌رهاتی ئه‌م کچانه شه‌رم ناکا!
*****
سوید ، نوڤامبری 2013
گه‌ڵاڕێزانی 1392 ی هه‌تاوی
زانیاری و ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست :
1- The Kurdish Genocide , Anfal and its impact on society , The human psyche and the environment by : Dr Kareem Toufiq Arif , feb 2013
Sweden .
2- Genocide in Iraq , The anfal campaign against kurds , middel east wat 3- human rights watch 1993 .
3- Psykiska reaktioner vid katastrofer och kriser by: Gerry Larsson 1989 .
4 – شیعره‌کانی هه‌ڵبه‌ستوانی ڕئالیست، ئه‌دیب و نووسه‌ری پایه به‌رزی گه‌لی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکه‌ش.
5- له سه‌ر شه‌ره‌فی فادیمه ، کوشتن و شه‌رم : نوسینی ئوننی ڤیکان – ته ر‌جومه له ئیگلیزیه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری ، 2011 ی زاینی .