لە دونیای وەهمی دیپلوماسیەت هەرێمی کوردستان/ محەمەد حەکیمی

دیپلوماسی یان پێوەندی دیپلوماتیک، بە زانستی پێوەندی نێوان سیاستڤانانی وڵاتان دەوترێت. بە بەرپرسانی ڕەسمی سیاسی، کلتووری، ئابووری و نیزامی وڵاتێک لە لایەن وڵاتێکی دیکە یان ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتییەوە قەبووڵ دەکرێ. لە کولتووری دیپلوماتیکدا باڵاترین ئاستی پێوەندی یان نوێنەری وڵاتان پێی دەوترێت سەفیر یان باڵوێز.

بە پێی یاسای “٢٢” کنواسیون ڤیەن. ئەو شوێنانەی کە پێیان دەوترێ سەفارەتخان یان کونسولخانە یان دەفتەری کونسولخانە لە لایەن هەموو وڵاتانەوە پارێزراوە و بەم پێیە پولیس و هێزە ئەمنیەتیەکانی وڵاتان ناتوانن بچنە ناو ئەو شوێنانە و تەنیا بە ئیجازەی بالوێز و لە نەبوونی بالوێزدا دەتوانن بە ئیجازەی جێگرەکەی سەردانی بالوێزخانە یان دەفتەرەکانیان بکەن. هەر بە پێی ئەو یاسایە دەوڵەتان دەبێ ئەمنیەتی ئەو شوینە بپارێزن.

ئەمە سەرەتاو پێناسەیەک بوو کە بۆ زۆربەمان ئاشنایە، بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگەی باسە رووداوەکەی بەردەم کونسولخانەی رژیمی ئیسلامی ئێرانە لە هەرێمی کوردستان- هەولێر. دوای ئەوەی کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد لەلایەن ڕژیمەوە لەسێدارە دەدرێن، نارزایەتی هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە و ئەم نارزایەتییە سنوورەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەرێنێت و دەگاتە هەموو شوێنێکی جیهان، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان و لە رۆژی هەینی ٨/١١/٢٠١٣ دوای کۆبوونەوەی بەردەم پارکی شانەدەر و تەواوبوونی ئەو کۆبوونەوە تەنانەت پاککردنەوەی شوینی کۆبوونەوەکەش لەلایەن چالاکڤانانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوە بە ئیجازە بوە و بڕیار بوە لە کاتژمێر ١:٣٠ تا تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە بەردەوام بوو، بەڵام کۆمەڵێک لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆیی تورەیی بۆ ناڕزاەیەتی دەربرین بە ئێعدام چالاکوانانی سیاسی و گیراوانی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئیسلامیدا هێرش دەکەنە سەر کونسولخانەی ڕژیم.

لەمناوەدا هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەوەی پەیوەندیی دیپلوماتیک و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان (بەشی ئابووری دەگرێتەوە) کە لەگەل رژیمی ئیسلامی هەیەتەی، بۆ دامڕکاندنەوەی ئەو بارگرژییەی کە لە پێوەندیەکانی نێوان دوو وڵاتدا هاتوەتە ئاراوە هەلوێست وەردەگرێت و بەرێوەبرانی کۆبوونەوەی بەردەم پارکی شانەدەر کە بریتین لە ٨ کەس
دەستبەسەر دەکەن. لێرەدا و بە عورفی دیپلوماسی وبەو پێوەرانەی سەرەوە کە باسم کردن، ئەوەی کە هەرێمی کوردستان وەها هەولێستێک بگرێت شتێکی دروستە، بەڵام ئەگەر چاو لە ڕووداوەکان بکەین ئەوا دەبینین کە بە پێی یاساکانی هەرێم دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە نایاساییە، یەکەم، ئەو کەسانە نەچوونەتە بەردەم کونسولخانە، دووهەم ئەوان بە هیچ کەسێکیان نەوتوە بچنە بەردەم کونسولخانە، سێهەم ئەوان ڕایانگەیاندوە کە کۆبوونەوە تەواو بوە و تەنانەت داوایان لە هەموو خۆپیشاندەران کردوە کە بە شێوەی هێمنانە بگەرێنەوە بۆ نێو ماڵ و حاڵی خۆیان، چوارەم کاتێ رووداوەکەی بەردەم کونسولخانەی هەولێر ڕوو دەدات، ئەو کەسانە لە شوێنێکی دوور لە کونسولخانە بوون. بەو پێیانە و بەو چەن خاڵەی کە لەسەرەوە باسم کردن، ئەوا دەبینین کە هەموو ئەو شتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو ٨ کەسە خۆ بە خۆ دەبێ هەڵبوەشێتەوە و یاسای نێو دەوڵەتی و هەرێمی کوردستانیش باس لەوە دەکەن کە گیرانی ئەو کەسانە هیچ مەرجێکی تێدا نییە و تەنانەت یاسای هەرێمیش گرتنی ئەو کەسانە مەحکوم دەکات.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە باسی دیپلوماسیەت یان دوکتورینی سیاسی تەنیا بەرێوەبەری سیاسەتی دەرەکی وڵاتەکانن و هیچ وڵاتێک با کونسولخانەشی لە ووڵاتێکی دیکە هەبێت ناتوانێ دەست لە کاروباری ئەو وڵاتە وەر بدات، لەحاڵێکدا هێشتا ڕووداوەکەی بەردەم کونسولخانەی رژیمی ئیسلامی تەواو نەببوو کە بە پێی دەنگۆیەک کۆماری ئیسلامی داوای ڕادەستکردنی گیراوانی سیاسی کورد دەکات. ئەمە بە پێی هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان هەلەیە و نادروست، ئەگەر بگەرێنەوە بۆ مێژوو ئەوا ئێمە دەبینی کە لە ١٣ی ئابانی ١٣٥٨ی هەتاوی خوێندکارانی خەتی خومینی هێرشیان کردە سەر کونسولخانەی ئەمریکا و هەموو کەسەکانی ناو کونسوکخانەیان دەستبەسەر کرد و تا ئێستاش کۆماری ئیسلامی داوای لێبوردنی لە ئەمریکا و خەڵکی جیهان نەکردوە و کەسیش بەو بۆنەوە دەستبەسەر نەکراوە.

لێرەدا جیاوازی دوو رووداو لە جییدایە، یەکەم لە کوردستان روو دەدات و بە هیچ شێوەیەک کەس ناگیردرێت یان بریندار نابێت بە واتەیەکی دیکە کەس تووشی کێشە نابێت تەنیا دوو یا سێ پلاکارد دەدرێت، بەڵام لە رووداوی یەکەم کۆماری ئیسلامی  هەموو مافە نێونەتەوەییەکان پێشێڵ دەکات و وڵامی هیچ کوێیەک ناداتەوە، لێرەدایە کە رژیمێک بەرەو دەوڵەت بوون دەچێت، بەڵام لە کردەوەی رووداوەکەی هەرێمی کوردستان ئەوە نیشان دەدات کە کورد بەرەو دەوڵەت بوون ناچێت و ئەوەی کە ئێمە دیمان سناریویەکی زۆر گاڵتەجاریی بوو، چەند لاوی رۆژهەڵات دەستبەسەر دەکرێن ودەخرێنە ناو زیندان و…. دواییەکەی هەموومان دەزانین، سناریویەکی ڕەش کە لە هەموو کوردستان دەبێ پروتستۆ بکرێت و مێژوو ئەوە تۆمار دەکات کە کورد بۆ بە دەوڵەتبوون زۆری ماوە و هێشتا لە بڕیارە ئاست باڵاکاندا هێشتا دەستی دەرەکی بڕیار دەگرێت و ئەمە پێشێڵکردنی هەموو مافەکانی وڵاتێکەیان بە واتەیەکی دیکە هەرێمێکە وەکوو کوردستان!!!

بەڵام بێگومان نارزایەتی دەربرین وەک سەرەتاییترین مافی سروشتی هەر تاکێکە و یەکێکە لە سەرەتاییترین مافەکانی هەر تاکێک، زۆر جار تاک بە تاقی تەنیا ناڕزایەتی دەدردەبرێ و ئەو ناڕزایەتییە بە شێوەی جۆڕاوجۆڕ دەر دەبردرێت، زۆر جار تاک بە تەنیا دەچێتە بەر دەم تانکێک دەوستێت و زۆر جاریش وەکوو ئەوەی بەردەم کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی هێرش دەکرێتە شوینە قەدەغە کراوەکان، ئەمە واقعیەتی خەباتی مەدەنییە و وڵاتان دەبێ زۆر لەسەرخۆ و ئارام لەگەل ئەم شێوانە هەلس‌وکەوت بکەن.

دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کە ڕژیمی ئیسلامی هەمیشە دەستی وەرداوەتە نێو کاروباری عێراق بە تایبەتی هەرێمی کوردستان و ڕۆژانە کێشەی بۆ شاڕۆمەندانی ئەم وڵاتە ناوەتەوە و دەربەستی هیچ گۆشارێکی نێونەتەوەیی یان قسەوباسی هاووڵاتیانی عێراقیش نییە. پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی زۆر جار تووشی هەلبەز و دابەز بوە و بۆ دوایین جار ڕووداوەکەی بەردەم کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی و ئەمە بۆەتە هۆی ئەوەی کە گرژییەکی زۆر لە نێوان هەرێمی کوردستان ورژیمی ئیسلامی دروست بێت و زۆر زوو رژیمی ئێران کارادنەوەی لە خۆیی نیشاندا و دەنگی نارزایەتی هەلبری و وتی دەبێ ئەو کەسانە ڕادەستی ڕژیمی ئیسلامی بکرێتەوە. بەڵام بە دڵنیاییەوە هەرێمی کوردستان هەرگیز ئەو کارە ناکات و گرتن و دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکانە لەلایەن هێزی تایبەتی هەریمەوە کارێکی هەلە بوو کە نەدەبوا ئەنجام بدراێت و ئەمە لە مێژوودا دەمێنێتەوە و لە داهاتوودا هەرێم تووشی کێشەی جدیی دەکاتەوە، لەحاڵێکدا کە هەرێم خەریی گرتنی کۆنگرەی نەتەوەییە، گرتنی ئەم چالاکانە گرفت و کێشەی سەرەکی بۆ گرتنی کۆنگرەی نەتەوەیی دروست دەکات و شیمانەی ئەوە دەکرێ کە لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنگرە بایکوت بکات.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.