لاوێكی مەهاباد یونس مەعروفی لەلایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبێكی كوردی دەستبەسەركرا. بەپێی راپۆرتەكان هەفتەی رابردوو هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هێرشدەكەنە سەر ماڵی لاوێكی كورد بەناوی یونس مەعروفی لە ئاوای ئاگریقاش‌و پاش لێدان‌و سوكایەتی ژمارەیەك لە بنەماڵەكەی‌و گەڕان پشكنینی ماڵەكەیان ناوبراو دەستگیر دەكەن. بەپێی هەواڵەكە ناوبراو بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان دەستگیركراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
بڕێكی زۆر یۆرانیۆم له‌ده‌ریاچه‌ی وان ده‌دۆزرێته‌وه
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له توركیا گه‌یشته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، برێكی زۆر له مادده‌ی یۆرانیۆم له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا هه‌یه كه ده‌توانرێت له‌داهاتوودا سودێكی زۆر به پیشه‌سازی توركیا بگه‌یه‌نێت. د. محەمەد یەمەن، مامۆستای بەشی کیمیا لە کولێژی زانستی زانکۆی فورات لە شاری عەزیزی توركیا، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، “ماوه‌ی سێ ساڵه دەستیانکردووه بە توێژینه‌وه‌ی زانستی لەسه‌ر پێكهاته‌كانی دەریاچەی وان.” وتیشی: “گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی …
زۆرتر بخوێنەوە »بەهۆی داخستنی كارخانەی سیمانی بۆكان 500 كرێكار بێكار دەكرێن
كارخانەی سیمانی بۆكان بەهۆی تەواوبوونی پاشكەوتی سوتەمەنی داخرا‌و 500 كرێكاری ئەم كارخانەیە بێكار كران. بەپێی راپۆرتی زریان، كارخانەی سیمانی بۆكان كە ماوەی چەند ساڵێكە دامەزراوە، بەهۆی تەوابوونی پاشكەوتی سوتەمەن مازۆت داخراوە‌و 500 كرێكار بێكار كراون‌و چارەنوسیان نادیارە.
زۆرتر بخوێنەوە »سێ بەندكراوی كورد بە 6 ساڵ زیندان مەحكوم كران
سێ بەندكراوی كورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گروپە سەلەفییەكان هەر كامەیان بە 2 ساڵ زیندان مەحكوم كران. بەپێی هەواڵێكی (هرانا) حسەین قادری‌و ئازاد سەقز، خەڵكی جوانرۆ‌و یوسف مورادی خەڵكی سەرپێڵ زەهاو هاوینی ساڵی 1391 دەستگیر‌و پاش 6 مانگ بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج گوازرانەوە. ئەم سێ بەندكراوە پاش 16 مانگ نادیاربوونی چارەنوسیان رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی …
زۆرتر بخوێنەوە »نامەی 5 كەس لەگیراوانی هەوڵیر بۆرێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان
5 كەس لەو 8 هەشت هەڵسوڕاوە سیاسی‌و مەدەنییە رۆژی هەینی رابردوو لەهەولێر دەستگیركران، نامەیەك ئاراستەی نەتەوە یەكگرتوەكان‌و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن. لەنامەكەدا ئەو 5 هەڵسوڕاوە مەدەنییە داواكارن چارەسەری كێشەكەیان بۆ بكرێت. دەقی نامەكە: بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان! بەڕێز سۆلۆل کندی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان! ئێمە ٥ چالاکی مەدەنی‌و پەنابەری سیاسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێکەوتی ٨/١١/٢٠١٣‌و کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ لە …
زۆرتر بخوێنەوە »بەدەیان كەس لە شاری سەقز دەستگیر كراون
بەدوای خۆپیشاندانەكەی شاری سەقز ژمارەیەك لە لاوانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیر‌و رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعات كراون. بەدوای لەسێدارەدانی چەند هەڵسوڕاوێكی سیاسی‌و لەسێدارەدانی شێركۆ مەعارفی لەزیندانی سەقز، ژمارەیەك لە خەڵكی سەقز لە خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و دژی ئەم كردەوەی كۆماری ئیسلامی ناڕەزاییان دەربڕی. پاش ئەوە هێزەكانی ئیتلاعاتی سەقز بە دەیان كەس لە لاوانی ئەو شارەیان دەستگیر‌و راپێچی زیندانیان كرد كە لەدوایین هێرشدا …
زۆرتر بخوێنەوە »خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كاتیی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌نرا
له رۆژئاوای كوردستان خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كاتی راگه‌یه‌نرا كە بەپێی ئەو پرۆەیە رۆژئاوای كوردستان له سێ كانتۆن یان هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پێكدێت. بەپێی هەواڵێكی (ANF) له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاتیدا له رۆژئاوای كوردستان كه به به‌شداری پێكهاته‌كانی ( كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان) سازكرا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندرا كه به‌پێی پرۆژه‌كه رۆژئاوای كوردستان له سێ كانتۆن، هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پێكدێت و ئه‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »ژنێك لەناوچەی هەورامان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
لەناوچەی هەورامان ژنێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات‌و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات. ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک پێش له ئاوایی ‘ناو’ ی هه‌ورامان ژنێک به ناوی (ف.ئ) به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو دوو ڕۆژ پێش ئێسته له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له کرماشان به هۆی قورسیی برینه‌کان‌و قووڵبوونی ئازای جه‌سته‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا. ئه‌وه هه‌شته‌م که‌سه له‌و ئاواییه که …
زۆرتر بخوێنەوە »8 گیراوەكەی هەولێر لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەر دەبەن
پاش چەندین رۆژ لە دەستگیركردنی 8 هەڵسوڕاوی سیاسی‌و مەدەنی كورد لەهەولێر، لەئێستادا ئەو كەسانە لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەردەبەن‌و داوای بەهانا چوونیان دەكەن. سەرچاوەیەك لە گرتووخانەی مەحتەی هەولێر بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند “ئەو 8 چالاكوانەی رۆژی هەینی رابردوو بەتۆمەتی بەشداریكردن لە بەردبارانكردنی كۆنسوگەری ئێران لە هەولێر دەستگیركران، لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەردەبەن‌و توشی سوكایەتی‌و بێحورمەتی دەبنەوە”. سەرچاوەكە لەزاری بەندكراوانی كوردی رۆژهەڵات رایگەیاند كە ئەوان …
زۆرتر بخوێنەوە »ژمارەیەك کرێکاری ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر ده‌رده‌کرێن
چەندین كرێكاری رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە شاری هەولێر كاریان دەكرد پاش ئەوەی لەلایەن خاوەنكارەوە سوكایەتیان پێدەكرێت لەهەولێر دەریان دەكەن. سیانزه کرێکار‌و وه‌ستاکاری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ریه‌که له دوومانگه‌وه بۆ شه‌ش مانگ کاریان له پرۆژه‌یه‌کی بیناسازیدا کردووه له هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که کۆتایی پێدێت خاوه‌ن کاره‌که به ناوی (و.ح.ئ) هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کات‌و ته‌نانه‌ت چه‌کیان لێده‌كێشێت‌و له شوێنی کار‌و مانه‌وه‌یان ده‌ریانده‌کات. پاش ئەوە كرێكاران …
زۆرتر بخوێنەوە »گیان لەدەستدانی 7 كرێكار بەهۆی رووداوی هاتوچۆ
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی ئاوایی هەجیج لە ناوچەی هەورامان، 7 كرێكار سەدی داریان گیانیان لەدەستدا. بەپێی راپۆرتەكان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 20ی خەزەڵوەر بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ، لەسەر رێگای ئاوایی هەجیج لەناوچەی هەورامان، بەهۆی وەرگەرانی ماشین، 7 كرێكاری سەدی داریان گیانیان لەدەستدا‌و 2 كەسی دیكە لە 9 سەرنشینی ماشینەكە برینداربوون. بەپێی ئەو راپۆرتە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە‌و سەرجەمی ئەو كرێكارانە خەڵكی …
زۆرتر بخوێنەوە »شۆرای شاری مه‌ریوان بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیر دەكات
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٩ خه‌زه‌ڵوه‌ر شۆرای شاری مه‌ریوان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریداوه بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیربکات. ناوه‌ندی ڤه‌ژین، ناوه‌ندێکی کولتووری- هونه‌رییه‌و له لایه‌ن لاوان‌و خوێندکارو مامۆستایانی مه‌ریوانه‌وه خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه‌ئه‌برێت‌و کلاس‌و خولی فێربوونی زمانی کوردی‌و فه‌لسه‌فه‌و کۆمه‌ڵناسی‌و موزیک‌و چه‌ند بابه‌تی تری تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ناوه‌نده له زستانی ساڵی ١٣٨٢ دا له لایه‌ن پێنج چالاکی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای هونه‌ره‌وه دامه‌زراوه‌و به درێژایی …
زۆرتر بخوێنەوە »هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كورد له له‌نده‌ن بەرێوەدەچێت
بڕیارە رۆژانی (15 بۆ 24)ی ئەم مانگە لە شاری لەندەن، بە ئامادەبونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی فیلمسازیی كوردی و ژماره‌یه‌كی زۆر له فیلمی سینه‌مایی، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له دو سینه‌مای به‌ناوبانگی له‌نده‌ن ده‌ستپێبكات. بڕیارە لەو فیستیڤاڵەدا فیلمی (درێژ، به‌ڵگه‌نامه‌یی، كورته‌فیلم و ئەنیمه‌یشن) لە سینەماکانی (هه‌كنی پیكچه‌رهاوس) و (وێستبۆرن ستودیۆز)دا نمایشبکرێت. له فێستیڤاڵەكه‌دا (121) فیلمی سینەمایی نمایش ده‌کرێت کە لەنێویاندا (23) فیلمی …
زۆرتر بخوێنەوە »دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو لە دیواندەرە بەڕێوەدەچێت
هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لەشاری دیواندەرەو دەوروبەری بەشێوەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵی هاتوچۆی لەناوشار‌و دەرەوەی شار دەكەن. بەپێی زانیارییەكانی “زاگرۆس پۆست” لەپاش لەسێدارەدانی هەڵسوڕاوانی سیاسی لەگرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی‌و، ناڕەزایی خەڵكی كوردستان بەم كردەوەیە، لەزۆربەی شارەكانی كوردستان دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو بەڕێوەدەچێت. بە پێی شایەتحاڵەكان ئەمرۆ دووشەممە‌و چەند رۆژی رابردووش، هێزە ئەمنییەكانی رژیمی ئیسلامی، رێگاكانی هاتوچۆی ناوشار‌و دەرەوەی شاری دیواندەرە كۆنترۆڵ دەكەن‌و بەشێوەیەكی چڕ‌وپڕ داوای …
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵا: پارتی هۆكاری په‌كخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه
نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پارتی هۆكاری په‌كخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئێستا ئه‌و كۆنگره‌یه ئیفلیج بوه و هیچ ئومێدێكی نه‌ته‌وه‌یی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت. تۆفیق كه‌ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆنگره‌دا گرتوه و ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ش هۆكاری ئیفلیج …
زۆرتر بخوێنەوە »ته‌قینه‌وه‌یەك لە رۆژئاوای كوردستان 31 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوه‌ندی مانگی سوری كوردی له‌شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان 31 كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی كه له‌ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و ناوه‌ندی مانگی سووری كورد‌و رێكخراوی مافی مرۆڤی شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان كردوه‌ته‌وه ئامانج. به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌شی له دوای ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌شت كه‌س كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن شه‌هید بوون و زیاتر له …
زۆرتر بخوێنەوە »