بڕیارە رۆژانی (15 بۆ 24)ی ئەم مانگە لە شاری لەندەن، بە ئامادەبونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی فیلمسازیی كوردی و ژماره‌یه‌كی زۆر له فیلمی سینه‌مایی، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له دو سینه‌مای به‌ناوبانگی له‌نده‌ن ده‌ستپێبكات.
بڕیارە لەو فیستیڤاڵەدا فیلمی (درێژ، به‌ڵگه‌نامه‌یی، كورته‌فیلم و ئەنیمه‌یشن) لە سینەماکانی (هه‌كنی پیكچه‌رهاوس) و (وێستبۆرن ستودیۆز)دا نمایشبکرێت.
له فێستیڤاڵەكه‌دا (121) فیلمی سینەمایی نمایش ده‌کرێت کە لەنێویاندا (23) فیلمی درێژ و (46) فیلمی بەڵگەنامەیی و (52) کورتە فیلم هەیە کە (20) لەو کورتە فیلمانە بەشداری چوارەمین کێبڕکێی کورتەفیلمی (یەڵماز گونەی) دەکەن کە دەرەنجامەکەی لەو فێستیڤاڵەدا ئاشکرا دەکرێت.
هەروەها لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتێکی (5) هەزار دۆلاریش بۆ باشترین سینارۆنوسی فیلمەکان ئامادەکراوە .
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …