شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

ژنان یەكگرتووانە رۆژی 25ی نوامبریان بەڕێوەبرد

رۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی 1392 سمینارێك بە هاوبەشی حەوت رێكخراوی ژنان بە بۆنەی 25ی نوامبر رۆژی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە هۆڵی ئازادیی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.  لەم سمینارەدا كە چەندین ژنی چالاك لە بواری مافەكانی ژنان كورتە باسێكیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، ئاماژە بە رۆڵی پەروەردە‌و میدیا‌و راگەیاند‌و هاوكات كاریگەریی داب‌ونەریتەكان كرد كە چەندە رۆڵ دەگێڕن لەسەر پرسی یەكسانیخوازیی نێوان …

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرهاد پیرباڵ لە بابەت گیراوە رۆژهەڵاتیەكان هەڕەشە لە وەزیری ناوخۆ دەكات

رۆژی 2013|11|08 خۆپیشاندانێك لە بەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر، بۆ مەحكوومكردنی ئێعدامكردنی لاوانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، كە دواتر‌و پاش كۆتایی خۆپیشاندانەكە بە هۆی هێرشی چەند كەسی خۆپیشاندەر بۆ سەر كونسولگەری ئێران لە هەولێر، هەشت چالاكی سیاسی كوردی رۆژهەڵات بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەسبەسەركران كە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیار. هاوكات بە پێی نووسراوەیەك كە فەرهاد پیرباڵ …

زۆرتر بخوێنەوە »

به‌رینترین بوومه‌له‌رزه کوردستانی گرته‌وه

له دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زنجیره‌‌یه‌ک بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ده‌یان جار له خوارووی کوردستان‌و پارێزگای ئیلامه‌وه تا ناوه‌ندی سلێمانیی هه‌ژاندووه. به‌هێزترین بوومه‌لرزه 5.6 ڕیشتێر بووه‌و له ده‌وروبه‌ری کرماشانی داوه. به گوێره‌ی که‌شناسیی کرماشان بوومه‌له‌رزه‌کان زیاتر له سه‌دجار له قه‌سری شیرینی داوه‌و قه‌سر ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌کان بووه. یه‌که‌م بومه‌له‌رزه به گوڕی 5.4 به پێوه‌ری ڕیشتێر بووه‌و کاتژمێر 10:28 له 8 کیلۆمێتریی باکووری …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشی رژیم بۆ كۆكردنەوەی ماهوارە لە شاری مەریوان

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی خەزەڵوەر هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی هێرشیان بردوەتە سەر ماڵی خەڵك لە شاری مەریوان‌و دەستیانداوەتە كۆكردنەوە ماهوارەكانیان. ئەم هێرشەی هێزە ئەمنیەتیەكان بۆسەر گەڕەكی تەپەی موسك لە شاری مەریوان بووە كە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان بردوەتە سەر ماڵی خەڵك‌و پاش پشكنین ماهوارەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. هاوكات لەگەڵ ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئاسیاو ئافریقا دامه‌زرا

دوێنێ سێشه‌مه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کۆتایی هات به دامه‌زراندنی یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاسیاو ئافریقا.  ئه‌مه یه‌که‌م جاره یه‌کێتیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاسیاو ئافریقا  دابمه‌زرێت‌، کۆنگره‌ی یه‌کێتییه‌‌که بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ له  16تا 19/11/2013 به‌رده‌وام بووه‌. یه‌که‌م کۆنگره‌ی ڕۆژناه‌نووسانی ئاسیاو ئافریقا به به‌شداریی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌و دوو قاڕه‌یه به‌ێوه‌چووه، به‌ڵام ئێران که مێژوویه‌کی دیاری له ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌یه به‌شداریی کۆنگره‌که‌ی نه‌کردووه.  له باشووری کوردستانه‌وه ‘ره‌حمان …

زۆرتر بخوێنەوە »

به هۆی پێکدادانێکی قورس له دیوانده‌ره ١٥که س کوژران‌و برینداربون

کاتژمێر 11ی سه رله‌به‌یانی ئه مڕۆ سێشه‌مه به‌هۆی پێکدادانی دوو ماشین له جاده‌ی نساره‌ی دیوانده‌ره زیاتر له ١٥ که‌س کوژراو بریندار بوون. ئه‌و دوو ماشینه که مینی‌بوس‌و کامیون بوون له 4کیلومێتریی دیوانده‌ره به ره ئاوایی نساره پێکیانداداوه‌و له ئاکامدا 4که س له سه رنشینانی مینوبوسه‌که کوژران و 14که سیش به توندی برینداربوون. برینداره کان که هه ندێکیان ژن ومنداڵن گوازراونه‌ته‌وه بۆ‌ نه‌خۆشخانه‌کانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێت

له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی پێشووی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، دوێنێ‌ سێ‌شه‌مه‌ 28ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713ی‌ کوردی، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌ به‌یانی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ بنکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له قه‌ڵای کۆیه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ چوو. سه‌ره‌تا راپۆڕتی کاری ئه‌م ماوه‌یه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ید جه‌لال …

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژنامەنووس کیومەرس مه‌نسووری هێشتا پێویستى بە هاوکاریى هەموانە

بنەماڵەی کەیومەرس مەنسووری دەڵێن پێویستی بە یارمەتی هەیە. ئەوەی خوارەوە دەقی نامەکەیانە: “هێشتا رۆژنامەنووس کیومەرس پێویستى بە هاوکاریى هەموانە دواى ئەوەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى وڵاتى ئەڵمانیا لە ریگەى کۆنسوڵخانەى وڵاتەکەیانەوە لە هەولێر بانگهێشتى چارەسەرکردنى بۆ رۆژنامەنووس کیومەرس مەنسوورى رەوانەکرد، ناوبراو بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان و تاوەکو دواى تەواوکردنى کارە یاساییەکان بەڕێ بکرێت بۆ وڵاتى ئەڵمانیا. وەک راى گشتى ئاگادارە پێشتر …

زۆرتر بخوێنەوە »

كچە كوردێکی تەمەن 17 ساڵ بەدەستی هێزەكانی کۆماری ئیسلامی كوژرا

كچێكی تەمەن 17 ساڵ خەڵكی شاری بانە لە رۆژ هەڵاتی كوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی کۆماری ئیسلامی كوژرا. سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن چوارشەممەی هەفتەی رابردوو كچێكی تەمەن 17 ساڵانی خەڵكی بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی “ئەڤین عوسمانی” لەگەڵ برایەكیدا سەردانی سەیرانگایەك دەكەن، بەتۆمەتی ئەوەی باری قاچاغیان پێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی تەقەیان لێدەكرێت‌و ئەڤین بریندار دەبێت. بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایەتیی بە ئێعدامەكان شاری سنەی گرتەوە

رۆژی شەممە 25ی خەزەڵوەر كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی‌و خەڵكی شاری سنە لە ناڕەزایەتیی بە ئێعدامەكانی ئەم دواییانەی چالاكانی سیاسیی لە كوردستان‌و بۆ هاودەنگ بوون لەگەڵ شارەكانی دیكەی كوردستان، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی‌و دەستیاندایە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێك. دەوترێت بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە دروشمی نا بۆ ئێعدام‌و بەڵێ بۆ ژیان‌و ئازادیی زیندانی سیاسیان بەرزكردەوە. بازاڕی میوەفرۆشەكانی شاری سنە لە پشت پاساژی …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێکی تر له مه‌ریوان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی دادگایی کرایه‌وه

لاوێکی خەڵکی ئاوایی ڕواری هەورامان که دانیشتووی شاری مەریوانه بۆ جاری سێیه‌م له لایه‌ن دادگاوه بانگهێشت کرایه‌وه. لاوی هه‌ورامانی بە ناوی هێمن ئەسپەرناک (ناسراو بە سەعدەدین ئەسپەرناک) ڕێکه‌وتی ٣١ پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ لە شوێنی کارە‌کەی لەلایه‌ن هێزە ئێتلاعاتیەکانه‌وه له شاری مەریوان دەستبە‌سەر کرا، دوای تێپەڕ بوونی ٣٠ ڕۆژ لە ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له ئیتلاعاتی مەریوان بە بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.  هێمن …

زۆرتر بخوێنەوە »

چارەنووسی دوو چالاكی كرێكاریی نادیارە

بە پێی هەواڵەكان، دوو چالاكی كرێكاریی بە ناوەكانی ئەفشین نەدیمی‌و مێهرداد سەبووری لە ئەندامانی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكاریەكان كە ماوەیەك لە باشوری كوردستان خەریكی كاركردن بوون، شەش رۆژ پێشتر‌و لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ئێران لە ناوچەی بانە بێسەروشوێن بوون. ئەم دوو چالاكە كرێكاریە كاتێكە گەڕاونەتەوە ئێران لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێیانیان پێوەندیان گرتووە، بەڵام پاش ئەوە هیچ …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەچوونی رێورەسمی چوارەمین ساڵوەگەڕی ئێعدامی ئێحسان فەتاحیان

رۆژی پێنجشەمە 23ی خەزەڵوەر بە ئامادەبوونی كۆمەڵێكی بەرچاو لە بنەماڵە‌و چەندین چالاكی سیاسیی‌و مەدەنیی، رێورەسمێك بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی ئێعدامی ئێحسان فەتاحیان لە شوێنی ئەسپەردەكردنی لە باخی فردەوسی كرماشان بەڕێوەچوو.  بە پێی ئەم هەواڵە، رێورەسمەكە لە ژێر كەشێكی توندی ئەمنیەتیی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی بەڕێوەچوو. ئێحسان فەتاحیان لە دایكبووی 1362ی هەتاویی لە شاری كرماشان، چالاكی سیاسیی كورد لە ئێران بوون كە …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 400 كەس داوای ئازادكردنی 8 بەندكراوی رۆژهەڵاتی لە هەولێر دەكەن

پاش ئەوەی كەمپینێك بۆ ئازادی 8 بەندكراوی سیاسی‌و چالاكوانی مەدەنی لە زیندانی حكومەتی هەرێمی رێكخرا، زیاتر لە 400 كەس لە روناكبیران‌و نوسەران‌و هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و مەدەنی كورد داوا دەكەن لە زووترین كاتدا ئەم بەندكراوانە لە زیندان ئازاد بكرێن. دەقی كەمپینەكە‌و ناوی واژۆكاران: كەمپینێک بۆ ئازادكردنی 8 هەڵسوڕاوی سیاسی لەزیندانی هەولێر بێگومان ناڕەزایەتی دەربڕین وەک مافێکی سروشتی‌و سیاسیی هەر تاکێک لەدایک دەبێت‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

پەیامی مەسعود بارزانی لەپاش راگەیاندنی سەربەخۆیی كاتی رۆژئاوای كوردستان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیامێکدا سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان،  دەڵیت ئەم كارەی پەیەدە ئەگەر دەستكەوتێكی نەتەوەیی لێ كەوتبایەوە چاوپۆشی لێ دەكرا بەڵام ئەوەی ڕوویداوە تەنیا بریتییە لە پاوانكردنی ڕۆژئاوا. “مەسعود بارزانی” سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە‌و لە پەیامەكەدا هاتووە: لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوا‌و ڕۆڵی هەرێم زۆر لێدوانی جیاجیا‌و ناڕاست دراوە و، هەندێ لایەنیش كەوتنە بازرگانیكردن بەم بابەتەوە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

یاشار کەماڵ خه‌ڵاتی بیروڕای ئازاد‌و ئەدەبیاتی نەرویجی پێبه‌خشرا

ئەکادیمیای بیروڕای ئازاد‌و ئەدەبیاتی نەرویج، خەڵاتی ئه‌دیب‌و نوسه‌ری ئه‌مساڵی بەخشیه‌ رۆماننووسی ناوداری کورد یەشار کەمال. له‌ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵات كردنه‌كه‌دا، سەرۆکی ناوەندی ھونەرو کەلتووری ئه‌كادیمیاكه‌ وتی: ھونەری ئێوه‌ پێشکەوتووخوازو ھاوچەرخه‌،‌و ھەمیشە پشتگیریی كه‌سانی ژێردەستەی كردووه‌. له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یاشار کەمال وتی: ھونەر سترانێكه‌ مرۆڤەکان بە جیھانێکی پڕ لە خۆشییەوە بەند دەکات، ھونەری راستەقینە بکوژی جەنگە بێ ماناکان‌و ستەم‌و توندوتیژیی‌و درۆکانە، وتیشی: ھونەر ھەمیشە لە …

زۆرتر بخوێنەوە »