پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

بەڕێوەچوونی رێورەسمی چوارەمین ساڵوەگەڕی ئێعدامی ئێحسان فەتاحیان

رۆژی پێنجشەمە 23ی خەزەڵوەر بە ئامادەبوونی كۆمەڵێكی بەرچاو لە بنەماڵە‌و چەندین چالاكی سیاسیی‌و مەدەنیی، رێورەسمێك بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی ئێعدامی ئێحسان فەتاحیان لە شوێنی ئەسپەردەكردنی لە باخی فردەوسی كرماشان بەڕێوەچوو.

 بە پێی ئەم هەواڵە، رێورەسمەكە لە ژێر كەشێكی توندی ئەمنیەتیی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی بەڕێوەچوو. ئێحسان فەتاحیان لە دایكبووی 1362ی هەتاویی لە شاری كرماشان، چالاكی سیاسیی كورد لە ئێران بوون كە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 20ی خەزەڵوەری 1388 لە زیندانی شاری سنە ئێعدامكرا.

ناوبراو پاش دەسبەسەركردنی لە پوشپەڕی 1387 لە كامیاران، لە لایەن قازی بابایی سەرۆكی لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە 10 ساڵ زیندان‌و دوورخستنەوە بۆ زیندانی رامهۆرمۆز مەحكوومكرا. بەڵام پاش ناڕەزایەتیی ناوبراو بە حوكمەكەی، لە لایەن دەزگای قەزاییەوە حوكمی ئێعدامی بەسەر سەپا ئەم چالاكیە سیاسیە، رۆژی 20ی خەزەڵوەری ساڵی 1388 لە زیندانی شاری سنە لە سێدارە درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.