له دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ک بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز ده‌یان جار له خوارووی کوردستان‌و پارێزگای ئیلامه‌وه تا ناوه‌ندی سلێمانیی هه‌ژاندووه. به‌هێزترین بوومه‌لرزه 5.6 ڕیشتێر بووه‌و له ده‌وروبه‌ری کرماشانی داوه. به گوێره‌ی که‌شناسیی کرماشان بوومه‌له‌رزه‌کان زیاتر له سه‌دجار له قه‌سری شیرینی داوه‌و قه‌سر ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌کان بووه. یه‌که‌م بومه‌له‌رزه به گوڕی 5.4 به پێوه‌ری ڕیشتێر بووه‌و کاتژمێر 10:28 له 8 کیلۆمێتریی باکووری خانه‌قیی ڕوویداوه. بومه‌له‌رزه به تایبه‌ت له گه‌رمیان، شاره‌زور، کرماشان، سه‌رپێڵ زه‌هاو، ئیلام، سنه، مه‌ریوان‌و سلێمانی هه‌ست پێکراوه.
تا ئێسته هیچ هه‌واڵێک له خه‌ساره ماڵی‌و گیانییه‌کان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له شاره‌کانی خانه‌قی‌و که‌لاری باشووری کوردستان دوێنێشه‌و به ده‌یان بنه‌ماڵه تا سه‌رله‌به‌یانی له ده‌ره‌وه نوستون.
وێنه: سه‌لام عه‌بدوڵا چالاکی مه‌ده‌نی له خانه‌قی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکیه‌وه.